هەولێر … چلەی کەسایەتی تێکۆشەر و خەباتکار هەڤاڵ ناجی ئەرگوشی

هەولێر … چلەی کەسایەتی تێکۆشەر و خەباتکار هەڤاڵ ناجی ئەرگوشی

هەولێر …
چلەی کەسایەتی تێکۆشەر و خەباتکار هەڤاڵ ناجی ئەرگوشی

ئێوارەی ئەمرۆ رێکەوتی 20-12-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆست و هەڤاڵ و بنەمالەی خوالێخۆشبوو، لە مەراسیمێکی شایستە چلەی ماتەمینی ناجی سعید ئەرگوشی لە هۆڵی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن بەرێوەچوو …
لەو مەراسیمەدا وتاری مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) و مەکتەبی دیراسات و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خوێندرایەوە …
شایەنی باسە خوالێخۆشبوو ناجی ئەرگوشی ساڵی(1946) لەدایک بووە، ساڵی (1955) لە ئەرگوش دەستی بە خوێندن کردووە، لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ئەندامی یەکێتی قوتابیان کوردستان بووە، ساڵی (1967) بۆتە پێشمەرگە لە ناوچەی بەرواری باڵا. کادرێکی ماندوونەناسی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە بواری راگەیاندندا کادیرێکی بەتوانا و لێهاتوو بووه‌، هه‌روه‌ها لە بواری نووسین و ئەدەبیاتدا خاوەنی چەندین وتار و بەرهەم و کتێبە …