پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی بە بازاڕکردنی دانەوێڵەی هەولێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی بە بازاڕکردنی دانەوێڵەی هەولێری بەسەرکردەوە

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پڕۆسەی بە بازاڕکردنی دانەوێڵە و چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020.6.25، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەند، بەڕێوەبەرایەتی بە بازاڕکردنی دانەوێڵەی هەولێری بەسەرکردەوە و لەلایەن هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بە وەکالەت پێشوازی لێکرا.

پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەکەیدا تەواوی یەکە و بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی بە بازاڕکردنی دانەوێڵەی هەولێری بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە لە کەم و کوڕی و پێداویستییەکانی جوتیاران و فەرمانبەران و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی ناوبراوی کۆڵییەوە.