بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی تەرمی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی ژینا پێشڕەو بەخاکسپێردرا
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی تەرمی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی ژینا پێشڕەو بەخاکسپێردرا
ئهمڕۆ سێشهممه 2024.1.16، بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لەڕێورەسمێکدا تەرمی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی ژینا پێشڕەو له گۆڕستانی باقرت له شاری ههولێر بەخاکسپردرا، کە لەئەنجامی ئەو پەلامار و موشەکبارانە ناڕەوایەى شەوی ڕابردووی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر شەهیدکران.
لە ڕێورەسمەکەدا، سەرۆک بارزانی پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.