پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی(25)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی کوردستان تیڤی
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی(25)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی کوردستان تیڤی
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار و كارمەندان و دەستەی کارگێڕی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
بەبۆنەی (25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵەکەتان، پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و بینەرانتان دەكەین، بە هیواین هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتندابن.
كوردستان تیڤی وەک یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردی، هەر لە سەرەتای كاركردنیدا جێمتمانەی هاووڵاتیان بووە و بە ڕاستگۆیی ئەرکى سەرشانی جێبەجێ كردووە، بۆتە پردێكی پەیوەندیی لە نێوان خەڵكی كوردستان و تاکو ئەمڕۆ خاوەنی پەیامی ڕوون و پیشەییانەی خۆی بووە و ڕۆڵی دیاری گێڕاوە لە بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان، هیواى بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى نیشتیمان و پاراستنى بەها باڵاكانی گەلەكەمان و كولتوور و هونەر و وێژە و زمانی كوردی.
دووبارە (25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی پیرۆزەبێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.1.17