پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەرێوەبەرە تازەکانی بەشەکانی پۆلیسی هەولێر کۆبۆوە

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەرێوەبەرە تازەکانی بەشەکانی پۆلیسی هەولێر کۆبۆوە

فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر پێشوازیکرد لە عەمید (دلێر نەجاڕ) بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بە یاوەریی سەرجەم بەڕێوەبەرە نوێیەكانی بەشەكانی پۆلیسی هەولێر.
لە كۆبوونەوەیەكدا جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش كرایەوە لە پێناو دابینكردنی ئارامیی زیاتر و بەرقەراربوونی ئەو ئەمنیەتەی لە هەولێری پایتەخت بوونی هەیە، پارێزگاری هەولێر، ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی هێزەكانی پۆلیسی هەولێری كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندان كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیاندا، هەر لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید كرایەوە كە پێویستە پۆلیسی هەولێر وەك هەمیشە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا، پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.