جلەی ماتەمینی مامۆستا هندرێن یونس نەجم لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلۆ تەکنیک بەرێوەچوو ..

جلەی ماتەمینی مامۆستا هندرێن یونس نەجم لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلۆ تەکنیک بەرێوەچوو ..

ئێوارێ ئەمڕۆ یەک شەممە 11-2-2024 بە ئامادەبوونی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دکتۆر دلۆڤان بەرێوەبەر گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و مامۆستایان و هاوڕێ و دۆستان و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ، جلەی ماتەمینی مامۆستا هندرێن یونس نەجم لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی پۆلۆ تەکنیک بەرێوەچوو ..
لەو مەراسیمە پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا وێرای سەرەخۆشی کردن لە کەس و کارو دۆستانی خوالێخۆشبوو، رایگەیاند کە مامۆستا هەندرێن مەکانەتێکی بەرزی هەبوو لەلای هەموو ئەوانەی رۆژێک هاورێیەتیان کردووە، چونکە مرۆڤێکی جیدی و دڵسۆزو خاوەن مەبدەئی مرۆڤایەتی بوو، حەزی لە یارمەتیدان و هاوکاری کردن بوو، لە بوارەکەی خۆشیدا خاوەن ئیمکانیەتی عەقڵی و زانستی بوو…
پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کەوا مامۆستا گرنگی زۆری بە ژیانی ئەکادیمی خۆی دەدا و ئامانجی دیاریکراوی هەبوو کە بە جیدی هەوڵی گەیشتنی بۆ دەدا، بەڵام بە داخەوە مەرگ رێ پێ نەداو چووە وە رێگەی هەقی خۆی …
دروود بۆ رۆحی پاکی …