پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوان و یەکێتى قوتابیان

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوان و یەکێتى قوتابیان

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر
بەبۆنەى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوان و یەکێتى قوتابیان

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانى سکرتاریەتى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان

بەبۆنەى (71)مین ساڵەى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى قوتابیانى کوردستان، پیرۆزبای ئاڕاستەى هەردوو سکرتاریەتى قوتابیان و لاوان و هەموو قوتابی و لاوانى کوردستان بەگشتیی و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین.

لەم یادەدا وەک پارێزگاى هەولێر وێڕای ئەوەی تەواوى پاڵپشتى خۆمان بۆ هەردوو ڕێکخراو دووپات دەکەینەوە، ئومێد دەکەین هەروەک چۆن بەدرێژایی مێژوو لە هەموو قۆناغەکانى خەباتدا ڕۆڵى دیار و بەرچاوویان هەبووە لە پێگەیاندن و پەروەردەى کوردایەتى و نیشتیمانپەروەرى، ڕۆڵى کارا و زیاتریان هەبێت لە پێناو گەشەسەندنى زانست و پێشخستنى وڵات.

دووبارە (71)مین ساڵیادى دامەزراندنى هەردوو ڕێکخراو پیرۆزبێت و سڵاوى ڕێز و وەفادارى بۆ ڕوحى شەهیدی دەستى تیرۆر شەهید (فەڕەنسۆ هەریرى) کە لەڕۆژى (18) شوباتدا شەهید کرا.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2024.2.17