لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر... پیشانگایەکی تایبەتى شێوەکاری بۆ قوتابیانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان کرایەوە

لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر... پیشانگایەکی تایبەتى شێوەکاری بۆ قوتابیانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان کرایەوە

لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر...
پیشانگایەکی تایبەتى شێوەکاری بۆ قوتابیانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.2.27، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیان، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا، لە "گەلەری میدیا" پیشانگایەکی تایبەتى بۆ قوتابیانی بەشی شێوەکاری کردەوە.

دوای کردنەوەی پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەی تابلۆکانی، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ قوتابیانی بەشداربووی پیشانگاکە خواست.