قایمقامى قەزای ناوه‌ندى هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمى پارێزگاى هه‌ولێر : ڤایرۆسى كۆڕۆنا له هه‌موو شوێنێك بڵاو بۆته‌وه ، چه‌ندین به‌رپرسی فه‌رمانگه حكومییه‌كان و كارمه‌نده‌كانیان تووشى بوونه
له لێدوانێكى تایبه‌ت نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى قه‌زاى ناوەندی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمى پارێزگا رایگه‌یاند ، ڤایرۆسى كۆڕۆنا له هه‌موو شوێنێك بڵاو بۆته‌وه ، به‌تایبه‌ت له ناو بازاڕه‌كان ، له‌نێو فه‌رمانگه حكومییه‌كان ، كه چه‌ندین به‌رپرسی فه‌رمانگه حكومیه‌كان و كارمه‌نده‌كانیان تووشى ڤایرۆسى كۆڕۆنا بوونه ، ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌و ڤایرۆسه له هه‌موو كۆڵانێك و شوێنێكى شار بڵاو بۆته‌وه ، قایمقامى ناوه‌ندى قه‌زاى هه‌ولێر گووتیشى : ئێمه ترسمان له‌و رۆژه بوو كه ئێستا ده‌یبینین ، به داخه‌وه به‌شێك له هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان و بۆیه ڤایرۆسه‌كه به فراوانى بڵاو بۆته‌وه ..
ناوبراو گووتیشى : پێویسته هاوڵاتیان هه‌موو رێنماییه‌كانى ژووری ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر جێبه‌جێ بكه‌ن ، قه‌ره‌بالغى كه‌م بكه‌نه‌وه ، لایه‌نى كه‌م پێویسته هاوڵاتى ده‌مامك ببه‌ستى ، به‌تایبه‌ت خاوه‌نى پیشه‌و دوكانداره‌كان ، به‌داخه‌وه خاوه‌ن دووكان له‌كاتى بینینى لێژنه‌كانى قایمقامیه‌ت پابه‌ندى خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ، كاتێ لێژنه‌كان له‌وێ نابن ، پابه‌ند نابن و ماسك نابه‌ستن ، هاوڵاتى پیاده‌ش زۆر به كه‌مى ماسك ده‌به‌ستن ، بۆیه ده‌بێ ئه‌وانه بزانن كه پابه‌ند نابن ، له داهاتوو تووشى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بن ..