لە یادی کۆچی دوایی ژەنەڕاڵی چیاکان
لە یادی کۆچی دوایی ژەنەڕاڵی چیاکان
بارزانی هیوایەکی ڕووناک لەنێو جەورو ستەمێکی مێژوویی بەرانبەر گەلێکی تێکۆشەر، ئیرادەیەکی بەرزو پشوو درێژی لە ڕووبەڕووبونەوەی دوژمنانی سەرسەختی گەلی کورد و سەرکردەیەک دۆست و دوژمن شاهێدی بۆ دەدەن و هەرکەسێک ڕۆژێک لێی نزیک بووبێت مەحاڵە سیفەتە بەرزو جوانەکانی لەیاد بکات.
بارزانی ئیلهام بەخشی هەر چوار پارچەی کوردستان بوو بۆ قبوڵنەکردنی ستەم و پارێزەرو شەڕکەری تاقانە کۆمارەکەی کوردان بوو، هەر ئەمەش یەکێکی دیکەیە لەو کارانەی کە دەرخەری ئەوەن بۆ بارزانی کوردایەتی پێش هەر شتێکی دیکە بووە، گرنگ نییە لە کامە جوگرافیا ببیتە پارێزەری کوردو کوردستان وبیری کوردایەتی.
ڕێ و ڕێبازی بارزانی ڕێبازی سادەیی و نزیکییە لە خەڵک، بۆیە باشترین وەفایەک لە ئێمەوە بۆ گیانی سەرکردەی مێژوویمان کە بینوێنین ئەوەیە کە ئێمەش بە دروستی بەم ڕێگایەدا بڕۆین و ئاکاری بەرزو ئەخلاقیاتی پڕ بەهای بارزانی نەمر لە ژیانماندا ڕەنگ بداتەوە.
سڵاو لەگیانی باوکی ڕۆحیمان ژەنەڕاڵ موستەفا بارزانی و سەرجەم هەڤاڵ و پێشمەرگەو هاوسەنگەرانی لە کاروانی خەباتی کوردایەتی.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری ھەولێر
٢٠٢٤/٣/١