لە هەولێر .. یادى (33) ساڵەى شەهیدبوونى هونەرمەند "جەوهەر باپیر" کرایەوە

لە هەولێر .. یادى (33) ساڵەى شەهیدبوونى هونەرمەند

لە هەولێر ..
یادى (33) ساڵەى شەهیدبوونى هونەرمەند "جەوهەر باپیر" کرایەوە

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.31، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان و سەرۆکی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی و ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەندان و خانەوادەکەی، لە سەر گۆری شەهیدى هونەرمەند "جەوهەر باپیر" ناسراو بە "خدر لۆبیا فرۆش" لە گۆڕستانى شێخ ئەحمەد لە شارى هەولێر، یادی (33) ساڵەى شەهیدبوونى کرایەوە و چەپکە گوڵى ڕێز وەفا لە سەر گۆڕەکەى دانرا.

جێگەى باسە، لە ڕێکەوتى 31ی ئاداری ساڵی 1991، لە ڕۆژى کۆڕەوە مەزنەکەى خەڵکى کوردستان، هونەرمەند جەوهەر باپیر، تا دوا ساتەکانی ژیانی لە شاری هەولێر لە دژی هێزەکانی رژێمی بەعس شەڕی کرد و هەر لەو رۆژەدا شەهیدبوو، ئەو هونەرمەندە ساڵی 1978 دەستی بەکاری هونەری کردووە و لە ماوەی کارکردنی هونەریشدا بەشداری لە 17 شانۆ و 9 بەرهەمی تەلەفزیۆنی کردووە، کە بەرچاوترین بەرهەمیان تاپۆ هەقی چییە بوو.