فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر : بەرژەوەندی ئەم خەڵکەی بازاڕی سیم لەلای ئێمە لەسەرووی هەموو شتێکە هیچ بریارێک بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی بازارەکە نادەین

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر : بەرژەوەندی ئەم خەڵکەی بازاڕی سیم لەلای ئێمە لەسەرووی هەموو شتێکە هیچ بریارێک بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی بازارەکە نادەین

وێڕای ئەوەی لە دیوانی پارێزگا کۆبونەوەیەکی فراوانی دەربارەی کێشەکانی بازاڕی سیم بەڕێوە برد، فەرسەت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر دووكانه‌كانی بازارەکەی گه‌ره‌كی كوردستانی بەسەرکردەوە ، رایگەیاند هەموو هەولێک دەدەین بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەوەی روویدا دوبارەنەبێتەوەو رێگا لەوئاگرکەوتنەوەیە بگرین و لیژنەیەکمان پێک هێناوە بەهەماهەنگی لەگەل ئەنجوومەنی بازاری سیم لەگەرەکی کوردستان .
دکتۆرفرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر راشگەیاند بەرژەوەندی ئەم خەڵکە لەلای ئێمە لەسەرووی هەموو شتێکە هیچ بریارێک بەبێ هەماهەنگی لەگەل ئەنجوومەنی بازارەکە نادەین . هەوڵدەدەین لەزووترین کات خەڵکەکە دەست بەکارو کاسبی خۆی بکاتەوە.