پارێزگاری هەولێر : لەم جەژنەدا بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەدۆخێکی نەخوازراوداین
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
پڕ بەدڵ گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و كارمەندانی تەندروستی و دەزگا ئەمنییەکان و تەواوی خەڵکی خۆشەویستی هەولێر و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و موسڵمانانی جیهان بەگشتی دەکەم، هیوادارم جەژنی قوربانی ئەمساڵ ببێتە مایەی ساغ و سەلامەتی و تەندروستی و جەژنی خۆشی و کامەرانی بێت بۆ هەموو لایەک.
بەداخەوە جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە کاتێکدایە کە بەهۆی کۆرۆنا و تەشەنکردنی ئەم ڤایرۆسە لەدۆخێکی نەخوازراوداین کە لە دەرەوەی دەسەڵات و ویستی هەموو لایەکمانە، بەو هیوایەن بە پشتیوانیی هەموو لایەک هەروەک چۆن لە ڕابردوودا دۆخی سەخترو نالەبارترمان تێپەڕاندووە، بتوانین ئەم دوخە سەختەش تێپەڕێنین و جەژنی قوربانی داهاتوو لە دۆخێکی لە بارتردا بەسەر ببەین.
هەربەم بۆنەیەوە بە پێویستی دەزانین جارێکی تر داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر بکەین، ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێبکەن و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆخۆپارێزی لە کۆڕۆنا و سهلامهتیی ئازیزانیان، خۆیان بە دووربگرن لە سهردان و هاتووچۆکردن و بهریهككهوتن و هەموو جۆرە گردبوونەوە و قهرهباڵغییەک، وەک ئیدارەی پارێزگای هەولێر، دووپاتی دەکەینەوە لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و پاراستنی تەندروستی هاوشیاریانی خۆمان، شەو و ڕۆژ مان خستۆتە سەریەک بۆ ئەوەی سەلامەتیتان بپارێزین، سوپاس بۆ ئێوەش کە هاوکارمانن.
دووبارە جهژنى ههموو لايهك پيرۆزبێت
د.فەرسەت سۆفی
پارێزگاری هەولێر
2020.7.30