پارێزگاری هەولێر، خانەی چاودێری منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، خانەی چاودێری منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری بەسەرکردەوە


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.7.31، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەیەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، خانەی چاودێری منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری بەسەرکردەوە.

لەبەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبای بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە نزیکەوە لەکەم و کوڕییەکانی خانەی ناوبراو و ڕەوشی تەندروستی و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و دڵنییایدا ئەوەی لەتوانادابێت بۆ تەواوی پێداویستییەکان درێغی لێناکرێت.

پارێزگاری هەولێر، هەروەها جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، پارێزگای هەولێر بۆدابینکردنی پێداویستیە هەنوکەییەکان و ئەو کەم کوڕییانەی کە پێویستن ئێستا چارەسەر بکرێن ئامادەیی هەموو هاوکاری وهەماهەنگیەکە.