لە ژێرچاودێری و بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، (160) ئاژەڵ کرایە قوربانی

لە ژێرچاودێری و بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، (160) ئاژەڵ کرایە قوربانی



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020.7.31، لە ژێرچاودێری و بەئامادەبوونی د.فرست سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر لەلایەن دەزگا خێرخوازی و رێکخراوەکان (160) ئاژەڵ کرایە قوربانی کە بەمیکانیزمێکی گونجاو و بەڕەچاوەکردنی دۆخی تەندروستی بەسەر گەرەڕکە هەژارنیشین و کەمپەکانی ئاوارەکان دابەش دەکرێت.

لەمبارەیەوە پارێزگاری هەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز ڕایگەیاند: "سوپاسی ئەمانە عامەی ئەوقافی کوێتی و کونسڵی وڵاتی کوێت و مانگی سوری تورکی و مانگی سوری عێراقی و دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر و ئیغاسەی ئیسلامی فەرەنسی و بەریتانی و هەموو ئەو هاوڵاتی و کەس و لایەنانەبەڕێزانە دەکەین کە ئەمڕۆ بەشداربوون لە دابینکردنی سەدان ئاژەڵ لە گۆشتگەی هاوچەرخی هەولێر کە کرایە قوربانی تاوەکو بەسەر گەڕەکە هەژارنشین و کەمپەکانی ئاوارەکان دابەش بکرێت"، پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی، "ئەم پڕۆسەیە دابەشکردنی خێر و قوربانییە لە ژێرچاودێری پارێزگای هەولێر بەمیکانزمێکی گونجاو و بەڕەچاوکردنی دۆخی تەندروستی بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی قەزا و ناحییەکان و سەنتەری پارێزگای هەولێر دابەشدەکرێت و دەگات بەو کەمپانەشی کە لەسنووری پارێزگای هەولێرن، هەمووان بەشیان دەبێت لەو خێر و قوربانییەی کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەو دەزگا و لایەنە بەرێزانەی ناومان هێنان ئەنجامداروە".

د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەبارەی بارودۆخی تەندروستی و ڕەوشی ئەمڕۆی پارێزگای هەولێر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕایگەیاند: "وێڕای پیرۆزبایمان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، بەپێیویستی دەزانین جارێکی تر بەهاوڵاتییانی خۆمان ڕابگەێنین کە ئێمە لە دوخێکی ئێجگار مەترسیدارین بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا، بۆیە تکامان وایە خۆیان ببپارێزن و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێ بەجێبکەن و خۆیان بە دووربگرن لە سەردان و جەژنە پیرۆزە و بەریەککەوتن و دروستکردنی قەرەباڵغی، چونکە بەڕاستی ئەگەر خۆمان نەپارێزین و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێنەکەین، لەو دۆخە خراپەی کە ئێستا تێیدان، دەگەین بەدۆخێکی خراپتر".

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.7.31