پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی2ی پارتی کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی2ی پارتی کرد
رۆژی سێشەممە 2024.5.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ی پارتی کرد.
لە دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و جەخت لە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان کرایەوە لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان.