لە هەولێر... کتێبى (مێژوویەکى تر) ناسێنرا
لە هەولێر...
کتێبى (مێژوویەکى تر) ناسێنرا
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.5.15، بە ئامادەبوونى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەکى دیکە لە سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و نووسەر و هونەرمەند و ئەدیب و شاعیر و ڕۆژنامەنووسان، لە ڕێورەسمێکدا، کتێبى (مێژوویەکى تر) گفتوگۆیەکی کراوە لە نێوان "فوئادى مەجید میسرى و ئازاد تۆفیق" لە لایەن ڕێکخراوى کوردستان دیالۆگ ناسێنرا.
لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ئامادەکارانى ڕێورەسمەکە، هەوڵ و ماندووبوونی هەردوو بەڕێزانی لە بڵاوکردنەوەى کتێبەکەیان بەرز نرخاندن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.