پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە ئەندامانى ئەنجومەنى ڕاوێژکارى لقى2 پارتى کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە ئەندامانى ئەنجومەنى ڕاوێژکارى لقى2 پارتى کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە ئەندامانى ئەنجومەنى ڕاوێژکارى لقى2 پارتى کرد

ئەمڕۆ چوارشەمە 2024.5.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە ئەندامانى ئەنجومەنى ڕاوێژکارى لقى2 پارتى کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کرا و تیشک خرایە سەر داوا و داخوازی هاوڵاتییان و ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەشێوەیەکی یەکسان، بەتایبەتی بۆ شوێنانەی کە کەمترین دەستی خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، باسى لە پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و پرۆژە خزمەتگوزاریەكان و گەیاندنى دەستی ئاوەدانى و خزمەتگوزارییەکان کرد و جەختى لەوەکردەوە وەکو پارێزگاى هەولێر ئامانجمان ئەوەیە ئەوپەڕی خزمەت پێشکەش بە هاوڵاتییان بکەین.

لەلایەن خۆیانەوە شاندى میوان، وێڕای سوپاسیان بۆ پارێزگاری هەولێر، تەئکیدیان لە هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر کردەوە.