کێشەی ئاوەڕۆی چەند شوێنێکی نزیک کۆگاکانی شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ چارەسەر کرا

کێشەی ئاوەڕۆی چەند شوێنێکی نزیک کۆگاکانی شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ چارەسەر کرا


سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەماڵپەری فەرمی پارێزگای ڕاگەیاند؛ لەدرێژەی کارەکانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش ، دروستکردنی چەپەرەکانی ئاوەڕۆ بۆ بەرگرتن لە کۆبوونەوەی ئاوی چەند شوێنێکی نزیک کۆگاکانی شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ دەستپێکرا ،کە لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت و کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی سەر شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ چارەسەر دەکرێت .
ڕاشیگەیاند؛ لەنزیک دەروازەی کۆگاکان لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەچوارچێوەی پڕۆژەی شەقامەکانی ناو کۆمەڵگای کۆگاکان ئەم پڕۆژەیە بەڕێوە دەچێت.