ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر



سەبارەت بەو لێدوانەی ئەمڕۆی مامۆستا عوسمان کانی کوردەیی کە ڕایگەیاندووە، گوایە لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لێیدراوە و خەڵک دەستگیرکراوە، لێرەوە بەپێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی ڕوونبکەینەوە، ئەو قسانەی ناوبراو هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و نەئەو مامۆستا بەڕێزە و نەکەسانیتریش دەستیان بۆ نەبراوە، ئەوەی ڕوویداوە ئەم مامۆستا بەڕیزانە بەبێ مۆڵەت گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشێل کردووە و لەلایەن هێزەکانی پۆلیس بەشێوازێکی زۆر یاسايی و مەدەنیانە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەوڵیانداوە بۆ خۆپارێزی لە فایرۆسی کۆرۆنا بڵاوەیان پێبکرێ، دووبارەی دەکەینەوە هەموو بەڵگە و وێنە و ڤیدۆکان لە بەردەستن کە هیچ کەس دەستگیرنەکراوە و کەسیش دەستی بۆ نەبراوە، هەموو ئەوەشی لەوبارەیەوە دەگوترێ دوورن لەڕاستی و بەهەموو شێوەیەک قسەکانی ئەو مامۆستا بەڕێزە ڕەتدەکەینەوە.