ڕۆژانە سەرجەم شەقام و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان پاک دەکرێنەوە

ڕۆژانە سەرجەم شەقام و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان پاک دەکرێنەوە

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە پارێزگای هەولێر ڕۆژانە کاری سەرەکییان پاککردنەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاکی هاونیشتیمانیانە، وێڕای ئەوەش هەڵمەتی فراوانی پاککردنەوەی شەقام و بازاڕەکان و کۆڵانەکانی شار بەردەوامە، هاوکات تیمەکان بۆ پاکڕاگرتنی شار و پاراستنی هاونیشتیمانیان لە پەتای کۆرۆنا ڕۆژانە بە دەرمانی دژە ڤایرۆس بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەرمان ڕێژ دەکەن.