دارەتوو... دانانی ئاوەڕۆی لولەیی و دروسکردنی مەنهۆل
دارەتوو...
دانانی ئاوەڕۆی لولەیی و دروسکردنی مەنهۆل
لە چوارچێوەی بایەخدان بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقام و ڕێگە سەرەکییەکان، لە ماوەی رابردودا چەندین هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان لە سەنتەرى شار و دەرەوەى هەولێرى پایتەخت بەڕێوەچون، لە ئێستاشدا تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی ناحییەى دارەتوو، دەستیان کردووە بە دانانی ئاوەڕۆی لولەیی و دروسکردنی مەنهۆل بۆ جووت سایدی نێوان گەرەکی (دارەتووی کۆن و نوێ ).