لە ئیسکان ... یاری کۆتایی جامی پاڵەوانیەتى یۆرۆى 2024 بەڕێوەچوو

لە ئیسکان ... یاری کۆتایی جامی پاڵەوانیەتى یۆرۆى 2024 بەڕێوەچوو

لە ئیسکان ...
یاری کۆتایی جامی پاڵەوانیەتى یۆرۆى 2024 بەڕێوەچوو

شەوی یەکشەممە 2024.7.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەی قائیمقامی ناوەندی و بەڕێوەبەرانی گشتیی گەشت و گوزار و کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، لە شەقامی ئیسکان ئامادەی بیننی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی یۆرۆ 2024 بوو لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەى ئیسپانیا - ئینگلتەرا.

ئەم کەرنەڤاڵە جەماوەرییە وەرزشیە کە بە پاڵپشتى پارێزگاى هەولێر لەلایەن ناوەندى باڵاى هەولێرى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و بە سپۆنسەرى کەناڵى kurdistan24 بۆ لاوان و وەرزش دۆستان ڕێکخرابوو، بە هەزاران لاو و گەنج لە ڕێگەى شاشەیەکی گەورەوە سەیری یارییەکەیان دەکرد.