ههولێر... خولی زمانی ئاماژە بۆ مامۆستایانی پەیمانگەی هیوای نابیستانی هەولێر، سۆران و کۆیە کرایەوە
ههولێر...
خولی زمانی ئاماژە بۆ مامۆستایانی پەیمانگەی هیوای نابیستانی هەولێر، سۆران و کۆیە کرایەوە
رۆژی یهكشهممه رێكهوتی 28_7_2024 لهژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێرو بە ئامادەبوونی یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، خولی زمانی ئاماژە بۆ مامۆستایانی پەیمانگەی هیوای نابیستانی هەولێر، سۆران و کۆیە کرایەوە. له خولهكهدا 25 مامۆستا بەشداریان كردووهو بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت. لە لایەن مامۆستایان پەیمانگەی هیوای نابیستانی هەولێر دەوترێتەوە، کە لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە بواری زمانی ئاماژە بەناوبانگن. ئەم خولە بە پاڵپشتی پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت ...