پەیامی پارێزگارى ههولێر، بەبۆنەی چل و یەكەمین ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان
پەیامی پارێزگارى ههولێر، بەبۆنەی چل و یەكەمین ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
چل و یەك ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی فاشی و دیکتاتۆری بەعس بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە هەشت هەزار بارزانیی لە مێرمنداڵ، گهنج، پياو و پيرى، راپێچی بیابانەكانی باشووری عێراق كرد و كۆمهڵكوژى كردن، ئەنفالی بارزانییەکان دەستپێکی شاڵاوێكى رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعس بوو دژ بە خەڵکی کوردستان، کە دواجار ئەنفالکردنی ناوچەكانی گەرمیان و بادینان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەی تری کوردستانی بەدوا داهات.
دەڤەری بارزان كه بەدرێژایی مێژوویی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی گەلەکەمان، بە دەیان جار دووچاری وێرانکردن و سووتاندن و کۆمەڵکوژی هاتووه، بەڵام سەرباری هەموو ئەو تاوان و زوڵم و ستەم و زۆردارییە، نەتوانراوە تێکۆشان و خۆڕاگری و بەرگری دهڤهرى بارزان و گەلەکەمان کپ بکرێتەوە و گەلی کوردستان و دهڤهرى بارزان بەسەربەرزی مایەوە.
لە چل و یەكەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكاندا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی كوردستان دەنێرین، سڵاو و رێز بۆ خێزان و كهسوكاريان دهنێرين و جهخت لهسهر ئهوهدهكهينهوه، ئهوان کەس و کاری ئێمهن و شایستەی هەموو جۆره خزمەت و ئاوڕدانەوەیەکن.
سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان، سڵاو لە خۆڕاگری و ئازایەتیان
بژی كورد، بژى كوردستان
نەمری بۆ شەهیدان
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.7.31