دروستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی چەندین شەقەم لە کۆمەڵگەی پیرزین

دروستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی چەندین شەقەم لە کۆمەڵگەی پیرزین

دروستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی چەندین شەقەم لە کۆمەڵگەی پیرزین

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-8-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگار و بەڕێوەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحییەی بەحرکە و بەرپرسی ناوچە و سەرۆکی شارەوانی پیرزین، پڕۆژەی درووستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی 6000 مەتر دووجای شەقامەکانی کۆمەڵگەی پیرزینیان بەسەرکردەوە کە لە قۆناغی کۆتایی و تەواوبووندایە.

تێچووی پڕۆژەکە 480 ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت، کە پێشتر گووژمەی دوو ملیار و 800 ملیۆن دینار لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا بۆ پیرزین تەرخانکرابوو.

جگە لەوەش هەر لە میانی بەسەرکردنەوەکەیدا لەسەر داواکاری خەڵک و هاووڵاتییان پارێزگاری هەولێر رەزامەندی بۆ درووستکردنی پارکێکی لە پیرزین نیشاندا و فەرمانیکرد دەستبەجێ دەست بەجێبەجێکردنی بکرێت.