پیرزین.. جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و رێزگرتن له‌ داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان كرایه‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-8-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگار و بەڕێوەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحییەی بەحرکە و سەرۆکی شارەوانی پیرزین، سه‌ردانی ناوچه‌ی پیرزینی پارتی دیموکراتی کوردستانی كرد و له‌لایه‌ن نه‌وزاد عه‌ریف شێخه‌ به‌رپرسی ناوچه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ دیدارێكدا ئاماژه‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر كرا و ستایشی هه‌وڵه‌كانی پارێزگا بۆ دابینكردنی بڕی 2 ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ گەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمه‌تگوزاری گرنگ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی پیرزین كرا، كه‌ ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێن.

پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌ گرنگی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان كرده‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و رێزگرتن له‌ داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان.