پارێزگاری هەولێر لە ناوبازاڕی شار، پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا لە عێراق کرد

پارێزگاری هەولێر لە ناوبازاڕی شار، پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا لە عێراق کرد

پارێزگاری هەولێر لە ناوبازاڕی شار، پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى توركيا لە عێراق کرد

دوای نیوەڕۆی چوارشەممە 2024.9.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، پێشوازیی لە ‌ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق و کونسڵی تورکیا لە هەولێر کرد.

دواى سه‌ردانیکردنى "نێو بازاڕ و قەڵای هەولێر و ئارامگەی سوڵتان موزەفەرەدین"، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق کرد، و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێی بۆ خواستوو و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کردەوە.

لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێری كرد بۆ پێشوازیکردنی و خۆشحاڵ خۆى به‌و ئارامى و ئاسایش و ئازادییه‌ى له‌ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره‌ نیشاندا.