هەولێر ... لە پای ئەرک و ماندووبوون و دڵسۆزیی، ڕێزلێنان پێشکەش بە ( 60 ) کارمەندانى بەرگرى شارستانى کرا
هەولێر ...
لە پای ئەرک و ماندووبوون و دڵسۆزیی، ڕێزلێنان پێشکەش بە ( 60 ) کارمەندانى بەرگرى شارستانى کرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.9.5، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لیوا یادگار ئەنوەر، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگری شارستانی هەرێم و عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر و سەرۆک و مامۆستایانى زانکۆ و ژمارەیەکى زۆر لە ئەفسەر و پلەداران، زانکۆى ئەربیلى ئێودەوڵەتى لە ڕێورەسمێکدا، لە پای ئەرک و ماندووبوون و دڵسۆزیی تواناکانی کارمەندانی بەرگری شارستانی لە ڕووبەڕوو بوونەوەى ڕووداووەکانی ئاگرکەوتنەوە و پاراستنى گیانى هاوڵاتییان ڕێزلێنانى زانکۆى پێشکەش بە 60 کارمەند کرد.
لە ڕێورەسمەکەدا، ستایشى ئەرک و کارى بەرگری شارستانی کرا کە لە ماوەى ڕابردوودا، لە کاتى ڕوودانى چەندین ڕووداوى نەخوازراوى ئاگر کەوتنەوە، تیمەکانیان لە ناو ئاو و ئاگردا دەبینران بۆ پاراستنى سەرو ماڵ و گیانى هاوڵاتییان، هەروەها زانکۆ ئەربیلى ئێودەوڵەتى چەند کورسیەکى خوێندنى وەک دیارى بۆ ئەفسەر و کارمەندانى بەرگرى شارستانى دیاریکرد.
لە کۆتایشدا، لەلایەن پارێزگارى هەولێر و بەشێکى تر لە ئامادەبووان ڕێزلێنان پێشکەش بە ( 60 ) ئەفسەر و کارمەندى بەرگرى شارستانى کرا.