پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى باخچەى پاراستنی ڕووەکی هەولێری بەسەرکردەوە
پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى باخچەى پاراستنی ڕووەکی هەولێری بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ شەممە 2024.9.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەرى قائیمقامى قەزایی بنەسڵاوە و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و بەرێوەبەرى ناحییەى کەسنەزان و بەڕێوەبەرانى ئاودێرى و ئاوەڕۆى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى کەسنەزان، پڕۆژەى باخچەى پاراستنی ڕووەکی هەولێرى بەسەرکردەوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەرى باخچەکە لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و پێداویستیەکانى کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە بەڕێوەبەر و تیم و سەرپەرشتیارانى باخچەکە کرد، کە هەموو هەوڵێکى خۆیان خستۆتەگەڕ لە پێناو پاراستنى ڕووەکە تایبەتەکانی کوردستان لە لەناوچوون و گەشەپێدانیان و پیشاندانی جوانییەکانی کوردستان بە جیهان.
جیگەى باسە، باخچەی پاراستنى ڕووەکی هەولێر، کار دەکات بۆ ئەوەی نەهێڵيت ڕووەکە تایبەتەکانی کوردستان لەناوبچێت و گەشەیان پێ دەدات، لە سەر ڕووبەری 250 دۆنم زەوى دروستکراوە و لەلایەن پارێزگای هەولێر سەرپەرشتی دەکرێت، ئەمە جگە لەوەى وەک شوێنێکی گەشتیاریش سوودی لێ دەبینرێت.