لە هەولێر ... کۆنفرانسی بەهێزکردنی تونا خۆجێییەکانی شارەوانی بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر بەڕێوەچوو
لە هەولێر ...
کۆنفرانسی بەهێزکردنی تونا خۆجێییەکانی شارەوانی بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێشەممە 2024.10.1، بە ئامادەبوونى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە کونسڵ و نێردەی وڵاتان و پسپۆڕ و ئەندازیاران و شارەزایان لە هەولێرى پایتەخت، کۆنفرانسێکى تایبەت بە شارەوانیەکانی هەرێمی کوردستان، بە ناونیشانی " بەهێزکردنی تونا خۆجێییەکانی شارەوانی بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر " بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا کە لەلایەن، بەرنامەی گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی حکومەتی خۆجێیی بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی سازکرابوو، تێیدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە لە بارەى پلانسازی شار و پاراستن و بەکارهێنانی ژینگە، خزمەتگوزاری گشتی، ژێرخان و ڕێکخستن و کۆنترۆلی گەشە کردن و گۆڕانکاری شارەکان لە ناوخۆدا کرا، هەروەها پرسى پلاندانان و گۆڕانکاری و دەستپێڕاگەیشتنی باشترکردنى گشت بەشەکانی ناوخۆی شار و پێکهاتەی گەڕەکە شارییەکان تەوەرێکى ترى کۆنفرانسەکە بوو.