پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی ھەولێری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی ھەولێری بەسەرکردەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 2020.9.22، د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەند، بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی ھەولێری بەسەرکردەوەو لەلایەن خەتاب سابیر عوسمان، بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەولێر، پێشوازی لێکرا.

پارێزگاری هەولێر، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەولێر، لەنزیکەوە لەڕەوشی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوەو پاشان یەکە یەکەی هۆبە وبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراوی بەسەرکردەوە و دەست خۆشی لەبەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی ھەولێر کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و سوپاسی کردن کە لەماوەی ڕابردوودا بە تایبەتی لە کاتی کەرەنتین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەردەوام لەکاردابوونە و هاوکار و هەماهەنگی پارێزگا و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بوونە، لەکۆتایدا پارێزگاری هەولێر، ئامادەیی هەرچی یارمەتی و هامەهەنگی هەیە نیشاندا و ڕایگەیاند "وەک پارێزگای هەولێر بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارتانین".