وەک قۆناغی یەکەم، چیمەنی یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری دەگۆڕدرێت و لە قۆناغی تریشدا تەواوی یارگاکە نۆژەندەکرێتەوە

دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای فەڕەنسۆ ھەریری، لە ماوەیەکی کەمدا وەک قۆناغی یەکەم دەست بە گۆڕینی چیمەنی یاریگاکە دەکرێت، ئەمشەو سێشەممە 2024.11.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ ڕاهێنەری یانەی هەولێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی یانەکە، بە دواداچوونی بۆ چۆنیەتی گۆڕینی چیمەنی یاریگاکە کرد وەک قۆناغی یەکەم، کە چاوەڕێ دەکرێت لەم نزیکانە دەستی پێبکرێت.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرۆکی یانە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، دڵخۆشی خۆی بەدەرنجامەکانی یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نیشاندا و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەکی خۆشی بۆ سەرکەوتنی یانەکە دووپاتکردەوە.

یاریگای شەھید فەڕەنسۆ ھەریری یاریگایەکی نێودەوڵەتی یانەی ھەولێرە و بە دووەم گەورەترین یاریگایی وەرزشی دادەنرێت لە عێراق، لە ساڵی 1956 لەگەڵ دروستبوونی یانەی ھەولێر دروستکراوە و لە کۆتای ساڵی 2001 بەناوی شەھید "فەڕەنسۆ ھەریری" کراوە، لە ساڵی 2009 بۆتە یاریگایەکی نێودەوڵەتی، ئێستاش ئەو یاریگایە بووەتە بەشێکی دیار و بەرچاو لە مێژووی ھەولێر و جێی شانازی ھەموو وەرزشوان و وەرزش دۆستانە.