هەولێر... لەڕۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی شەکرە، کۆنفرانسێکی تایبەت بەڕێوەچوو

هەولێر... لەڕۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی شەکرە، کۆنفرانسێکی تایبەت بەڕێوەچوو

هەولێر...
لەڕۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی شەکرە، کۆنفرانسێکی تایبەت بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە 2024.11.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە پزیشکان و پسپۆڕان و کارمەندانى تەندروستى، و فێرخوازان، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى نەخۆشیەکانى شەکرە، لە هەولێری پایتەخت کۆنفرانسێکى زانستى لەبارەى نەخۆشیەکانى شەکرە ئەنجامدا.

لەکۆنفرانسەکەدا، چەندین توێژینەوە لە بارەی نەخۆشی شەکرە و چارەسەرییەکان و ڕێنمایی و خۆپارێزى لە نەخۆشییەکە خرانەڕوو.

جێگەی باسە، نەخۆشی شەکرە، یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان، کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە، نەخۆشییەکی درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵى مرۆڤ دەگەیەنێت.