پارێزگاری هەولێر، خەڵاتی بەسەر ژمارەیەک قوتابی یەکەمەکان دابەشکرد

پارێزگاری هەولێر، خەڵاتی بەسەر ژمارەیەک قوتابی یەکەمەکان دابەشکرد


نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 2020.9.27، بەئامادەبوونی د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی حزبی و حکومی، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لەیادی سێ ساڵەی بەرزڕاگرتنی ڕیفراندۆم، لەژێرناونیشانی(ڕیفراندۆم سپێدەی سەربەخۆیی گەلێک)، لەهۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنانی بۆ 12 قوتابی یەکەمەکان سازکرد.

لەڕێوڕەسمەکەدا جگە لەکردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و پێشکەشکردنی چەند چاڵاکییەکی دیکەی هونەری، لەلایەن پارێزگاری هەولێر و وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، خەڵاتی تایبەت بەسەر 12 قوتابی یەکەمەکان دابەشکرا.