لە ئیستەنبۆڵ .. شاندێکى هەرێم، بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان لە چەندپانێلێک بەشداربوون
لە ئیستەنبۆڵ ..
شاندێکى هەرێم، بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان لە چەندپانێلێک بەشداربوون
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.11.27، شاندى هەرێمى کوردستان لە شارى ئیستەنبۆڵى وڵاتى تورکیا، کە پێکهاتووە لە ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان و سەروەر هاواری، بریکارى وەزارەتى بازرگانى و سەرۆک و ئەندامانى ژوورە بازرگانییەکانى هەولێر و سلێمانى، لە دووەم ڕۆژى پیشانگاى MUSIAD EXP 2024 و لە پەراوێزى پیشانگاکە، سەبارەت بە پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و بەرفراوانکردنى جوڵەى بازرگانى و بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکانى نێوان تورکیا و وڵاتان و هەرێمى کوردستان و عێراق، بە شداربوون لە چەند پانێلێک.
دواى پێشکەشکردنى چەند وتارێک لە پانێڵەکاندا، گفتوگۆى دوو بە دووى نێوان شاندى هەرێمى کوردستان و بازرگانانى هەرێم و وڵاتى تورکیا دەستى پێکرد، تێیدا تیشكی خرایەسهر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى پەیوەندییە بازرگانى و پیشەسازییەکان و جوڵە و ڕهوشی بازرگانی و دۆزینەوەی رێگاچارەى گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنى دۆخى ئابوورى لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا، لەو ڕووەشەوە هەردوولا هاوڕابوون لە چوارچێوەى ڕێکار و یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان هەوڵى زیاتر بخەنەگەڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی نێوانیان، لەلایەن خۆشیانەوە شاندى هەرێمى کوردستان ئامادەیی پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕیان نیشاندا بە هەموو ئەو کۆمپانیا و بازرگانان و وەبەرهێنەرانى وڵاتانى تورکیا کە دەیانەوێت ڕۆڵیان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و پهرهپێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان.