ئومێد خۆشناو: کێشەی گەشتیارە کوردەکانی فڕۆکەخانەی سەبیحەمان گەیاندە پارێزگاری ئیستانبوڵ

ئومێد خۆشناو: کێشەی گەشتیارە کوردەکانی فڕۆکەخانەی سەبیحەمان گەیاندە پارێزگاری ئیستانبوڵ

ئومێد خۆشناو: کێشەی گەشتیارە کوردەکانی فڕۆکەخانەی سەبیحەمان گەیاندە پارێزگاری ئیستانبوڵ

پارێزگاری هەولێر کە ئێستە بۆ بەشداریی لە پیشانگاى MUSIAD EXPO 2024 لە ئیستانبوڵە، لەگەڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی: کێشەی گەشتیارانی کوردستانمان گەیاندە پارێزگاری ئیستانبوڵ کە لە فڕۆکەخانەی سەبیحە دووچاری دەبنەوە.

چوارشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ داود گوڵ، پارێزگاری ئیستانبوڵ گوتی: "لەگەڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ باسی خەڵکی کوردستانمان کرد کە بۆ چارەی تەندروستی و بازرگانی و کاتەکانی خۆشی سەردانی ئیستانبوڵ دەکەن و لە فڕۆکەخانەی سەبیحە دووچاری کێشە دەبنەوە. داوامان لە پارێزگاری ئیستانبوڵ کرد ڕۆڵی هەبێت لە چارەکردنی ئەو گرفتەی گەشتیارانی کورد لە فڕۆکەخانەی سەبیحە دووچاری دەبنەوە."
گوتیشی "بە سوپاسەوە داود گول، پارێزگاری ئیستانبوڵ داوەتی ئێمە قەبوڵ کرد بۆ سەردانی کردنی هەولێر."

داود گوڵ، پارێزگاری ئیستانبوڵ هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەدا گوتی: "لەگەڵ پارێزگاری هەولێر باسمان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئیستانبوڵ کرد، لەگەڵ هەماهەنگییەکان بۆ هاوکاریی کردنی گەشتیاران لەنێوان هەردوولادا، پشتیوان بەخوای گەورە ئەو کێشانەی لەبەردەم گەشتیاراندا هەیە، چارە دەکرێن."

سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024، لەسەر بانگهێشتى وەزیرى بازرگانى وڵاتى تورکیا، شاندێکى هەرێمى کوردستان کە پێکهاتبوون لە ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر وئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کارووبارى پێکهاتەکان و سەروەر هاواری، بریکارى وەزارەتى بازرگانى و سەرۆک و ئەندامانى ژوورە بازرگانییەکانى هەولێر و سلێمانى، بەشدارییان لە کردنەوەى پیشانگاى MUSIAD EXPO 2024 ـی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازیی لەشارى ئیستانبۆڵ کرد کە بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆککۆمار و ژمارەیەکى دیکە لە وەزیرى و بەرپرس و کاربەدەستانى وڵاتەکە بەڕێوەچوو.

لە پیشانگاکەدا کۆمپانیاکانى 100 وڵات بەشدارییان کرد، هەرێمى کوردستانیش بەشداریی تێدا کرد، لە پەراوێزی ئەو پیشنگایەدا شاندی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان کرد.