لە هەولێر .. 7 گەڕەكی تر كارەبایان دەكرێتە 24 کاتژمێرى

لە هەولێر .. 7 گەڕەكی تر كارەبایان دەكرێتە 24 کاتژمێرى

لە هەولێر ..
7 گەڕەكی تر كارەبایان دەكرێتە 24 کاتژمێرى

پڕۆژەی رووناكی لە گەڕەكەكانی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە بەمزووانە گەڕەكەكانی شەهیدانی كوران، بەهاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نەسیج، كوران و ڕزگاری، كارەبایان بكرێتە 24 کاتژمێرى.
لەئێستادا دەست بە چاككردنی پێوەری كارەبای ماڵەكان لەو گەڕەكانە كراوە و هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەکرێت و بەهۆی كاركردن لەو گەڕەكانە لە سەعات 8ى بەیانیی تا 5ى ئێوارە كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، تا تیمەكانی كاركردن بتوانن كارەكانیان ئەنجام بدەن.
جێگەى باسە، لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانى هەرێمى کوردستان دەستكراوە بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە و بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 سەعاتی.