هه‌ولێر ... پارێزگاری هه‌ولێر، وه‌ك رێزلێنان له نیو سه‌ده خزمه‌ت كردنی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی، میدالیایی ئاڵتونی به هونه‌رمه‌ندو ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی كورد ( ناسر حه‌سه‌ن) به‌خشی
هه‌ولێر ...
پارێزگاری هه‌ولێر، وه‌ك رێزلێنان له نیو سه‌ده خزمه‌ت كردنی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی، میدالیایی ئاڵتونی به هونه‌رمه‌ندو ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی كورد ( ناسر حه‌سه‌ن) به‌خشی .
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 4.12.2024 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان و فلیمسازان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر، سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له ده‌ستپێكی وه‌رزی زستانه‌ی چالاكییه‌كانی خۆیاندا له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی سینه‌ماو جه‌ماوه‌ر، هه‌فتانه فیلم پێشكه‌ش ده‌كاته‌وه، بۆئه‌م مه‌به‌سته فیلمی سینه‌مایی (سپی سپی) له ده‌رهێنانی سامی كاكه نمایش كرد .
هه‌ر له‌و میانه‌شدا له رێ و ره‌سمێكدا وه‌ك رێزلێنان له نیو سه‌ده خزمه‌ت كردنی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی، پارێزگاری هه‌ولێر، میدالیایی ئاڵتونی به هونه‌رمه‌ندو ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی كورد ( ناسر حه‌سه‌ن) به‌خشی .
له وته‌یه‌كیشدا، پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی هونه‌رمه‌ندو ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی كورد ناسر حه‌سه‌نی كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه كه مامۆستا ناسر حه‌سه‌ن، زیاتر لە 50 ساڵە کاری هونەری دەکات و هەگبەیەکی دەوڵەمەندی هەیە له بواری هونه‌ریدا. لە بوارەکانی فیلم و زنجیرە دراما، شانۆ و دۆکیۆمێنتاریی لەگەڵ کلیپ بۆ گۆرانی هونەرمەندانی کورد رۆلی دیاری هه‌بووه.
شایه‌نی باسه، ناسر حەسەن ساڵی ١٩٤٧ لە خانەقین لە دایک بووە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدایە، ساڵی ١٩٧٢ وەک دەرهێنەر دەستی کردووە بەکارکردن.