لەهەولێر ... ڕۆژى جیهانى قاوەى تورکى بەڕێوەچوو
لەهەولێر ...
ڕۆژى جیهانى قاوەى تورکى بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.12.5، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئارى نانەکەلى، بەرپرسى لقى16 و ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ئێرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتی نوێى تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەکى دیکەى بەرچاوو لە کەسایەتیە هەولێریەکان، ڕێورەسمێکى تایبەت بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى قاوەى تورکى سازکرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، باس لە سوودەكان و گرنگی خواردنەوەى قاوەى تورکى و مێژووی دروست بوونی و پەرەپێدان بە بازرگانی قاوە و رۆشنبیری کشتوکاڵی قاوە کرا.