Qasre

Qasre

 

 

ناحیه‌ی قه‌سرێ سه‌ر به‌ قه‌زای چۆمانه‌ و له‌ 25 گوند پێك هاتووه‌ و رێژه‌ی دانیشتوانی 8913 كه‌سن

مێژووی ناحیه‌ی قه‌سرێ

ناحیەی قەسرێ‌ لە سەنتەری قەزای چۆمان (18) هەژدە كیلۆ مەتر دوورە,لە سەر ناوی قەسرێ‌ دوو ڕای جیاواز هەیە,یەكەمیان ئەوەیە كەناوی قەسرێ‌ لە(قەسرین) هاتووە بە مانای شوێنێكی زۆر سارد.دووەمیان ئەوەیەكە دوو برا لەم ناوچەیە نیشتەجێ‌ بوونە بەناوەكانی (خوسرەو)و(ساكۆت)بە پێ‌ ی رۆژگار ناوەكە بوەتە قەسرێ‌ وماكۆسان كە ئێستا هەردوو شوێنەكەماون وئاوەدانن وە شوێنەواری گردی (ساكۆت) تاكو ئێستاش ماوە.

پێشتر قەسرێ‌ لە ساڵی(1914) تەنها پێنج ماڵ بووە وگوندێكی سەربەناحیەی باڵەك وقەزای رواندوز بووە.بەڵام لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆرشی مەزنی ئەیلول لە ساڵی (1961) ئەم ناوچەیە بوە مەڵبەندێكی گرینگی شۆرش وئاوەدانیەكی باشی بەخۆیەوە بینیوە دواتر بە هۆی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە 17/10/1983 ئەو ناوچەیە لەلایەن رژێمی بەعسەوە بە خەڵكەكـەی چۆڵ كـراو دانیـشوانەكەی بۆ ئۆردووگا زۆرە ملێكان گواسترانەوە.
دوای راپەرینی بەهاری (1991) جارێكی تر ناوچەكە ئاوەدان كرایەوەو بە هۆی فراوانی ناوچەكە لە سەردەمی كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە فەرمانی سەرۆكایەتی هەرێم ژمارە(130) لە 5/11/2007 كراوە بەناحیەو لەسەنتەری ناحیەو(36) سی وشەش گوند پێك دێت وتێكرای ژمارەی دانیشتوانی سنورەكە (8913) هەشت هەزارو نۆ سەدو سێزدە كەسە كە(5708) پێنج هەزاروحەوت سەدو هەشت كەس لە سەنتەری ناحیە دادەنیشن و (3205) سێ‌ هەزار ودووسەدو پێنج كەسیش لە گوندەكان نیشتەجێن.
*چەند زانیاریەكی مێژوویی
- بۆ یەكەم جار قوتابخانە لەسەردەمی شۆرشی ئەیلول لەساڵی 1969 لەقەسرێ‌ كرایەوە.
-بۆ یەكەم جار پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە قەسرێ‌ لەسەردەمی بارزانی نەمر لە ساڵی 1968 دروست كراوە.
- بۆ یەكەم جار لە 22/5/2001 شارەوانی لە قەسرێ‌ دامەزراوە.
- بۆ یەكەم جار كارەبای نیشتمانی لە 8/5/2010 گەیندرا ناحیەی قەسرێ‌.


ناوی گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی قه‌سرێ :

ژ

ناوی گوند

رێژه‌ی دانیشتوان

ساڵی تێكدان

ساڵی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌

  1.  

زه‌نگه‌لین

51

1977

1991

 

  1.  

خه‌زینه‌

41

1977

1991

 

  1.  

وارین

31

1983

1991

 

  1.  

ماکۆسان

129

1983

1991

 

  1.  

سایه‌

45

1983

1991

 

  1.  

شیوێ گوڵان

183

1983

1991

 

  1.  

ره‌شدوور

327

1983

1991

 

  1.  

شیناوه‌

176

1983

1991

 

  1.  

وه‌سان

236

1977

1991

 

  1.  

قه‌ڵات

53

1977

1991

 

  1.  

وه‌ڵاش

47

1983

1983

 

  1.  

مێرگه‌

28

1983

1991

 

  1.  

دیلمان

45

1977

1991

 

  1.  

سۆره‌بان

186

1983

1991

 

  1.  

چۆمه‌

86

1977

1991

 

  1.  

کۆیله‌

104

1997

1991

 

  1.  

سه‌رکان

166

1977

1991

 

  1.  

ماونان

319

1977

1991

 

  1.  

ره‌زویلکه‌

86

1977

1991

 

  1.  

ئیسكاوه‌

36

1977

1991

 

  1.  

به‌رده‌ره‌شان

33

1983

1991

 

  1.  

چۆمساك

90

1977

1991

 

  1.  

سه‌رنێڵ

27

1977

1991

 

  1.  

بۆران

65

1977

1991

 

  1.  

وه‌لزێ

247

1977

1991

 



جوگرافیایی قه‌سرێ :



ـ سنوری قەسرێ‌ ناوچەیەكی كشتوكاڵی وگەشتوگوزاریەو زۆربەی دانیشتوانەكەی بەكاری كشتوكاڵی وبەخێوكردنی ئاژەڵ وهەنگ خەریكن ولە گرینگترین بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی ئەوناوچەیە(گوێز,سێو,قەیسی,خۆخ,ترێ‌,خەیار,تەماتە,كودی)یە.

ئەمە جگە لەبوونی چەندین ناوچەی گەشتوگوزاری كەلەهاوینان ژمارەیەكی زۆر گەشتیار رووی تێ‌ دەكەن وەكو هاوینە هەوارەكانی (دۆڵی باڵەییان,كانی بەست,وەڵاش,رێژدوور).

ـ رووبەری گشتی ناحیەی قەسرێ‌: 177034كم2 .
ـ تۆپۆ گرافیا (باری رووی زەووی) : دەشت 5% .
گرد 0% .
چیا95% .
ـ رووبەری زەویە كشتوكاڵیەكان (بەدۆنم): 9220 .
ـ رووبەری ئەو زەویانەی بۆ كشتوكاڵی ناشێن(بەدۆنم): 61716 .
ـ رووبەری ئەوناوچانەی لە ژێر كێلان دان(بەدۆنم):1500 .
ـ رووبەری ئەو زەویەكشتوكاڵیانەی نەكێڵدراون(بەدۆنم) :7720 .
ـ ناوچە كشتوكاڵیەكانی پشت بە باران دەبەستن بۆ ئاودان(بەدۆنم): 8200 .
ـ ناوچە كشتوكاڵیەكانی پشت بە ئاودێری دەبەستن بۆ ئاودان(بەدۆنم): 1020 .


ـ پێكهاتەی رەگەزی دانیشتوان 100% كورد.
ـ ئاین 100% ئیسلام .

 


* ئەو پڕۆژانەی لەساڵی (2011/2012) لە سنوری ناحیەی قەسرێ‌ جێ‌ بە جێ‌ كراون:.


1ـ دروست كردنی ڕێگاو پردێك لە گوندی رێژدوور بە گوژمەی (343,363,200) سێ‌ سەدو چل وسێ‌ ملیۆن وسێ‌ سەدوشەست وسێ‌ هەزارو دووسەد دینار.
2ـ جۆگەی ئاودێری گوندی وەڵزە بە درێژی (5)پێنج كیلۆمەتر بەگوژمەی(428,500,000) چوار سەدو بیست و هەشت ملیۆن وپێنج سەد هەزار دینار.
3ـ كۆنكرێت كردنی شەقامە ناوخۆیەكانی قەسرێ‌ بە گوژمەی (700,000,000) حەوت سەد ملیۆن دیناری تەواو.
4ـ گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ گوندی دیلمان بە گوژمەی (218,546,255) دوو سەدوهەژدە ملیۆن وپێنج سەدو چل وشەش هەزارو دووسەدووپەنجاو پێنج دینار.
5ـ دروست كردنی ئاوەرۆ وپردێك لە گوندی وەسان بە گوژمەی (163,280,000) سەدو شەست وسێ‌ ملیۆن ودوو سەدوهەشتا هەزار دینار.
6ـ پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەكانی (وەسان,دیلمان,سۆرەبان,وەڵزە) بە گوژمەی (400,000,000) چوار سەد ملیۆن دیناری تەواو.
7ـ گەیاندنی كارەبا بۆ گوندی مێرگە بە گوژمەی (97,000,000) نەوەدوحەوت ملیۆن دینار.
8ـ گەیاندنی كارەبا بۆگوندی وەڵزە بە گوژمەی (157,000,000) سەدو پەنجا و حەوت ملیۆن دینار.
9ـ دروست كردنی قوتابخانەی شەش پۆلی لە گەرەكی بەری مەیدان بە گوژمەی (199,000,000) سەدو نەوەدو نۆ ملیۆن دینار.
10ـ یاریگای شەش یاریزانی لە گوندی وەسان بەگوژمەی (180,000,000) سەدو هەشتا ملیۆن دینار.
11ـ دروست كردنی ڕێگای گوندەكانی دۆڵی باڵەییان بە گوژمەی (6,570,000,000) شەش ملیار وپێنج سەدو حەفتا ملیۆن دینار.
12ـ دروست كردنی قوتابخانەی (12) دوازدە پۆلی لەگوندی رێژدوور بە گوژمەی (950,000,000) نۆ سەدو پەنجا ملیۆن دینار.
13ـ گەیاندنی كارەبا بۆ گوندی وەڵاش بەگوژمەی (120,000,000) سەدو بیست ملیۆن دینار.
14ـ دروست كردنی رێگای گوندی وەڵاش بە گوژمەی (450,550,000) چوار سەدو پەنجا ملیۆن وپێنج سەدو پەنجا هەزار دینار.
15ـ دانان تۆری رووناكی لە سەنتەری ناحیەی قەسرێ‌ بە گوژمەی (49,953,400) چل و نۆ ملیۆن نۆ سەدوپەنجاو سێ‌ هەزارو چوار سەد دینار.
17ـ دروست كردنی رێگای گوندەكانی (سایە,ماكۆسان,بەردەرەشان) بەگوژمەی (290,000,000) دوو سەدو نەوەد ملیۆن دینار.
18ـ دروست كردنی رێگای گوندی وەڵزە بەگوژمەی (285,000,000) دوو سەدو هەشتا وپێنج ملیۆن دینار.
19ـ فراوان كردنی تۆری ئاوی خواردنەوەی قەسرێ‌ وگوندەكانی (شیناوە,شیوێ‌ گولان) بە گوژمەی (700,000,000) حەوت سەد ملیۆن دینار.
20ـ دروست كردنی رێگای ( قەسرێ‌ ـ گۆجاڕـ گوندی دیلمان) بە گوژمەی (2,650,000,000) دوو ملیاروشەش سەدو پەنجا ملیۆن دینار.
21ـ دروست كردنی رێگای بەری مەیدان بە گوژمەی (286,000,000) دوو سەدو هەشتا وشەش ملیۆن دینار.
22- كۆنكرێت كردنی شەقامە ناوخۆیەكانی سەنتەری ناحیەی قەسرێ‌ بە گوژمەی (308,000,000) سێ‌ سەدو هەشت ملیۆن دینار.لە ساڵی 2011.
23- كۆنكرێت كردن ودروست كردنی پردێك لە شەقامی مەیدان بەگوژمەی (274,000,000) دوو سەدو حەفتاو چوار ملیۆن دینار.
24 - كۆنكرێت كردنی شەقامە ناوخۆیەكانی سەنتەری ناحیەی قەسرێ‌ بە گوژمەی (319,250,000) سێ‌ سەدونۆزدە ملیۆن ودوو سەدو پەنجا هەزاردینار.لەساڵی 2012.
ـ گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ گوندەكانی دۆڵی باڵەییان بە گوژمەی (1,500,000,000) یەك ملیار وپێنج سەد هەزار دینار.


تێبینی : ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن ناحیه‌ی (قه‌سرێ) وه‌رگیراوه‌ ئێمه‌ وه‌کو ستافی ماڵپه‌ری پارێزگا رێکمان خستوه‌ته‌وه