Piran

Piran

پیران

 

ناحیه‌ی پیران سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سوره و له (53) گوند پێکهاتوه رێژه‌ی دانیشتوانی (6715) که‌سه ن


ناوی یه‌که‌ی کارگێری (پیران) ه و له رێکه‌وتی (7-3-1999) کراوه‌ته ناحیه‌ی وژماره‌ی گونده‌کانی (53) گونده و (155) کم له پارێزگای هه‌ولێره‌وه دوره سه‌نته‌ری ناحیه تاکو قه‌زای مێرگه‌سوور (22)کم له رۆژهه‌ڵاته‌وه هاو سنوره له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی سیده‌کانله باشووره‌وه ناحیه‌ی گۆره تووه و له رۆژئاوا نه‌حیه‌ی شێروانه مه‌زن، رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌گه‌ڵناوی به‌رێوبه‌ره‌کان بریتییه له :-
میژووی ناحیه‌ی پیران:-
پیران پێش ئه‌وه‌ی ببیت به هه‌ر له کۆنه‌وه گوندێکی گه‌وره‌ی ده‌ڤه‌ره‌که بووه و له رووی دانیشتوانه‌وه گه‌وره‌ترین گوندی سنوره‌که بووه ، گه‌لێک رووداوی جۆراو جۆری به‌سه‌ر داهاتوه‌به تایبه‌ت له ساڵاکانی شۆرشی ئه‌یلولدا چونکه چه‌ندین جا بهرهێرشی رژێمی عیراقی ئه‌و کات که که‌ووتوه وێران کراوه یاخود سوتێنراوه ، دیار ترینیان ساڵی 1978 که خه‌ڵکه‌که‌ی راگوێزراوه‌و پیران به ته‌واوی وێران کرا.


هه‌ڵکه‌وته‌ی جو‌گرافیای ناحیه‌ی پیران :-


هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیای پیران بریتیه له شاخ و دۆڵ و نشێو پانتاییه‌کی زۆری پیران گونده‌کانی داپۆشراون به دارو که ده‌وه‌نێکی زۆر هه‌ر ئه‌مه‌یشه که بوه‌ته هۆی هاتوچۆی ده‌ڤه‌ره‌که هه‌ندێک ئه‌سته‌م بێ .

ناوی گوند و رێژه‌ی دانیشتوانی گونده‌کانی ناحیه‌ی پیران له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌:-

 

ژ

گوند

رێژه‌ی دانیشتوان

ساڵی تێکدان

ساڵی ئاوه‌دانکردنه‌وه

1

پیران

1812

1978

1991

2

واژیی

118

1978

1992

3

مامیسک

229

1978

1992

4

کاوله‌باس

55

1978

1995

5

هه‌زیر

247

1978

1991

6

کولیتان

54

1978

1992

7

مه‌ران

263

1978

1991

8

شیوه‌گه‌وره

 

 

 

9

به‌نۆک

70

1978

1991

10

سه‌روکانی

175

1978

1991

11

شاپان

40

1978

1998

12

مارمارۆک

40

1978

1998

13

گرکه‌ل

75

1978

1993

14

بنده‌ر

25

1978

1996

15

گۆرابوزا

85

1978

1992

16

بابکێ

87

1978

1991

17

زه‌رگه‌ت

60

1978

1995

18

ره‌سومه‌را

24

1978

1997

19

گرکه‌به‌ن

26

1978

1992

20

کاولان

48

1978

1996

21

زه‌ندا

43

1978

1996

22

بریاوا

20

1978

1995

23

هه‌لون

116

1978

1994

24

که‌لوک

340

1978

1992

25

مه‌سه‌ن

165

1978

1991




 

ژ

ناوی گوند

رێژه‌ی دانیشتوان

سالی تێکدان

سالی ئاوه‌دانکردنه‌وه

1

که‌ونه گوند

68

1978

2003

2

سه‌رچه‌ڵ

37

1978

1995

3

گۆره سرۆک

29

1978

1998

4

مه‌مۆلان

143

1978

1993

5

خیریزۆک

181

1978

1991

6

دایلا

316

1978

1991

7

ئێنه‌مسید

208

1978

1991

8

بیدۆد

245

1978

1992

9

کانیه ماران

12

1978

1996

10

کۆله‌کا

326

1978

1992

11

بیرسیاڤ

150

1978

1992

12

بیشون

67

1978

2000

13

که‌کله

245

1978

1991

14

مه‌یدان

16

1978

2012

15

سیکانی

3

1978

2012

16

نه‌رمێ

140

1978

1992

17

ناوده‌شت

240

1978

1992

18

گوجار

45

1978

2003

19

کروژیا

ئاوه‌دان نیە

 

 

20

فه‌قیان

ئاوه‌دان نیە

 

 

21

سایێ

ئاوه‌دان نیە

 

 

22

دوکوسناوا

ئاوه‌دان نیە

 

 

23

سوسناوا

ئاوه‌دان نیە

 

 

24

بایڤێ

ئاوه‌دان نیە

 

 

25

سۆره‌زه‌وی

ئاوه‌دان نیە

 

 

26

تلگێره

ئاوه‌دان نیه

 

 

27

بابکه ژیر

ئاوەدان نیه

 

 

28

مله‌ستری

ئاوه‌دان نیه

 

 






تبۆگرافیای ناحیه‌ی پیران:


له روی سروشتیه‌وه ناحیه‌ی پیران به هاوینان ئاو و هه‌وایه‌کی ماناوه‌ندی هه‌یه که زۆربه‌ی جارانپله‌ی گه‌رما له (40) پله‌ی سه‌دی تێپه‌ر ناکا به‌ڵام له وه‌رزی پایز ئه‌م پله‌یه به‌ره به‌ره داده‌به‌زێت بۆ 20 پله‌تا ده‌گاته وه‌رزی زستان به‌فر بارین که پله‌ی گه‌رما زۆر جار ده‌گاته 12 پله‌ی سه‌دی ژێر سفر ، هه‌روه‌ها له روی باران بارینه‌وه رێژه‌یێکی زۆر ئاووهه‌وای پیران و ده‌ڤه‌ره‌که ده‌گۆرێت و سروشته‌که‌ی زۆر خۆش و جوان ده‌بێت که زۆر له گه‌شتیاران روی تێده‌که‌ن تا کۆتایی مانگی حوزه‌یران.

باری ئابووری ناحیه‌ی پیران:-


دانیشتوانی سنوری ناحیه‌ی پیران له روی کاره‌وه به‌شێکی زۆر له ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌وام ده‌که‌ن و به‌شێکی تری فه‌رمانبه‌ر و جوتیار و کاری سه‌ربه‌ست، له روی سامانی ئاژه‌ڵ داریه‌وه گونده‌کان ره‌شه‌وڵاخ به خێو ده‌که‌ن له مه‌رو بزن له سنوری ناحیه‌ی پیران (3) پرۆژه‌ی به‌خێو کردنی په‌له‌وه‌ر هه‌یه . له روی به‌روبومی کشتوکاڵیه‌وه له سنوری ناحیه‌ی پیران هیچ به‌ره‌وبومیکی کشتوکاڵی ناروێت یاخود ناکریت به مه‌به‌ستی فرۆشتن یاخود بازرگانی ته‌نها ئه‌وه‌ی که ده‌کرێت بۆ (اکتفای زاتی) یه‌، له روی سامانی سروشتییه‌وه تاوه‌کو ئیستا پشکنینی بۆ نه‌کراوه و دیار نیه که چ سامانێکی سروشتیله سنوری ناحیه‌دا هه‌یه‌.

باری کۆمه‌ڵایه‌تی ناحیه‌ی پیران:-


له روی باری کۆمه‌ڵیه‌تیوه دانیشتوانی سنوری ناحیه‌ی پیران به گشتی له‌سه‌ر ئاینی ئیسلامن و سونی مه‌زهه‌بن و هیچ ئاینێک و مه‌زهه‌بیکی تری تێدا نیه . رێژه‌ی دانیشتوانی سنوری ناحیه‌ی پیران بریتیه له‌(6715)هاوڵاتی که (2000) پیاو (2058) ئافره‌ت و (2657)مناڵی تێدایه‌.

 


 

 

EDIT