Dyana

Dyana

ناحیه‌ی دیانا سه‌ر به‌ ئیداره‌ی  سه‌ربه‌خۆی سۆرانه‌ له (‌ 22 ) گوند پێکهاتوه و رێژه‌ی دانیشتوانی( 57066 ) که‌سن ‌ 

 

 

ناحیەی دیانا بەرووبەری گشتی (166) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە یەكەی ئیداریە سەر بە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانە بەدووری (3) كیلۆ مەتر لەسەنتەری قەزا (36) كیلۆمەتر لەناحیەی سیدەكان  وە (20)كیلۆمەتر لەناحیەی خەلیفان و (106) كیلۆمەتر لەناوەندی پارێزگای هەولێرە وە دوورە.

دوای دامەزراندنەوەی ناحیە لەسالی 1991 (8) بەرێوەبەر كاریان لەم ناحیە كردووە  وەلەخالی(9) ئاماژە بە ناوەكانیان و بەرواری دەست بەكاربوون و دەست لەكار هەلگرتنیان كراوە.

 

وەلەمیانەی حوكمڕانی (عبدالكریم قاسم) لەسالی 1961 بەنوسراوی ژمارە (15) كراوە بەناحیە كەئەوكات سەربە قەزای رەواندز بووە

زیاتر لە(45) گوند سەربەوناحیەوەبوون تادوای ڕاپەڕینەكەی 1991 كەژمارەیەك لەوگوندانە گوێزراونەوە سەر قەزای مێرگەسور

چونكە لە سنوری قەزاكەبوون وە ئێستا (22) گوند سەربە دیانایە وەلە سالی 1986 -1987 ئەم یەكەی ئیداریە هەلوەشایەوە لەلایەن رژێمی بەعس لەبەرچەند 

هۆكارێكی سیاسی وو دوای سەرهەڵدانەكەی 1991 دامەزرایەوە.

 

 

 

 مێژووی  ناحیه‌ی دیانا :-

 

وەك ئاماژەمان پێ كرد لەخالی یەكەم لەسالی 1961 شارۆچكەی دیانا كرا بەناحیە وە هەر لەسالی شەستەكان چەند جارێك چۆل كراو سوتێنرا دوای ئەوەی رژێمی بەعس حوكمرانی عێراقی بەدەستەوە گرت وەك بەیاننامەی میژووی 11 ی ئادار راگەیەندرا لەسالی 1970 ئەم دەڤەرە ئاوەدانی بەخۆیەوە دیت و ئاسودەیی بەرپابوو باری ئابوری باش بوو چونكە خەلكەكە سەرقالی كشت وكالی بوون تا ئاداری سالی 1975 رێكەوتنامە شوومەكەی نێوان عیراق و ئێران لەولاتی جەزائیر كە شۆرشی كوردی نسكۆی بەسەر داهات بەشی زۆری دانیشتوان ئاوارەی ئێران بوون ئەوانی تر لەگوندەكانی دەوروبەر نیشتەجێ بوون شارۆچكەكە دیسان چۆل كرایەوە و وێران بوو . وە لە سالی 1976-1977 ژمارەیەك لە دانیشتوان گەرانەوەو كەمێك ئاوارە بوون وە لە سالی 1978 رژێمی بەعس هەلسا بە دروست كردنی (1000) خانوو وەكوو كۆمەلگایە كی زۆرەملێ‌  وە گوندەكانی سنوور راگوێزرانەوە بۆ ئەم كومەلگایە لەوانە سنووری قەزای مێرگەسۆر –ناحیەی سیدەكان-دەڤەری بالەكایەتی . وە هەرلە رووداوە بەرچاوەكانی ئەم دەڤەرە لە سالی 1983 دوای نیشتەجێ كردنی بارزانیەكان لەكۆمەلگا ڕژێم هەلسا بەشالاوی ئەنفال كردنی بارزانیەكان لەبەرواری 29/7/1983 زیاتر لە(550) كەس لەپیرو گەنج و ئافرەت ومندال تەنانەت پەككەوتەو فەرمانبەرانی حكومەت بەرشالاوی ستمكارانەی ئەنفال كەوتوون لەسنوری ناحیە بەتایبەتی لەكۆمەلگای دیانا .  

هەروەكو لەرووداوەكانی سالی 1989-1990 رژێم هەلسا بەراگوێزرانەوەی  گوندەكانی (هەسنان –ناورۆین – شێخان – سیتكان) بۆناوەندی دیانا وە خێزانەكان زەویان پێ درابەمەبەستی درووست كردنی خانووی بۆنیشتە جێ بوون بەلام كات دەرفەتی پێ نەدان شەری عێراق و كوێت دەستی پێكرد وە لەساڵی1991 ڕاپەرینی خەلكی كوردستان سەری هەڵدا خەلكەكە گەڕایەوە گوندو شوێنی خۆیان .

 

 

 

ناوی ناحیه‌ی دیانا له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌ :-

 

ووشەی دیانا بەبۆچونی دانیشتوانی ئەسلی ئەم شارۆچكەیە لە (دیان) وەرگیراوە ئەمەش لەبەرئەوەیە كەبرا مە سیحیەكان لەگەل موسلمانەكان هاوبەشن لەپێكهاتەی ئەم شارۆچكەیە لەسەرەتای دامەزراندنەوە

 

هەروەها دوای دامەزراندنەوەی ناحیە فەرمانگەكانی(( فەرعی)) بۆ نەگەرانەوە تەنها ئێستا ئەم فەرمانگانە هەن :-

  

ژ

 ناوی فه‌رمانگه‌ و به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌کان

1

به‌رێوبه‌رایه‌تی ناحیه‌ی دیانا

2

فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی

3

سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی مجیداوه‌

4

سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی باله‌کیان

5

به‌رێوبه‌رایه‌تی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی

6

به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌کارخستن و راهێنانی پیشه‌ی

7

تیمی چاک کردنه‌وه‌ی کاره‌با

8

تیمی چاککردنه‌وه‌ی ئاو

 

جگەلە بنكەكانی تەندروستی كە(3) بنكە لەناوەندی دیانا

 

وە(5) بنكە لەگوندەكانی (بالەكیان- هاودیان- دێلزیان- سیتكان – هەسنان)

 

هەروەها (2) بنكەی پۆلیس یەكیان لەناوەندی ناحیەو ئەوی تریان لەمجیداوەیە بەنای (گۆرەز) وە (1) بنكەی ئاسایش لەناوەندی دیانا

 

 

تێبینی : تائێستا سەرۆكایەتی شارەوانی لەناوەندی ناحیەی دیانا نیە ئەمەش دوای هەلوەشاندنەوەی ئەم سەرۆكایەتیە لەكاتی هەلبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانیەكان لەسالی (2001).

 

 

هەلكەوتەی جوگرافی ناحیه‌ی دیانا:-

 

یەكەی ئیداری دیانا هاوسنورە لەگەل هەریەكە لەناحیەكانی سیدەكان لەباكور ناحیەی خەلیفان لەباشور و ناحیەی سمیلان لەرۆژهەلات وناحیەی مەزنی لەرۆژئاواهەروەها هاوسنورە لەگەل هەردوو قەزای سۆران لەباشور وە قەزای رواندوز لەباشوری رۆژهەلات.

ناحیەی دیانا دەڤەرێكی دەشتایی یە وەبەشی هەرەزۆری رەخساوە بۆ كشتوكال بەلام لەو دوایەدا ئەم زەویانە رووبەری زۆریان كومەلگاو 

بینایی حكومی لەسەر دروست كراون هەندێكیان كراون بەكارگە لەلایەن كومپانیاكان وەئەوەی ماوە سوودی لێ وەردەگیرێ بۆبەروبومی كشتوكالی بەتایبەتی لەگوندەكانی دەوروبەر چونكە كەش و هەوای ئەو دەڤەرە زۆر لەبارە رێژەی باران بارینی سالانەی دەگاتە 650 تا 700 ملم ئەگەر ووشكەسالی نەبێت ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كەئەم دەڤەرە بەچیا سەركەشەكانی كورەك و هەندرێن و حسن بگ و زوزك و برادوست و گورەزو دەورەدراوە كاریگەری تەوای كردووتە سەر بواری كەش و هەوایەكی لەبار بۆهەموو جۆرە بەرهەمێكی كشتوكالی زستانەو هاوینە .

 

 

 

ژماره‌ی گونده‌کانی ناحیه‌ی دیانا 22 گونده‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:-

 

ژ

ناوی گوند

رێژه‌ی دانیشتوان

ساڵی تێکدان

ساڵی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌

1

باپشتان

1566

  

2

باله‌کیان

3350 

  

3

مه‌جیداوا

12000

  

4

گردخێوه‌ت

574

  

5

قه‌ره‌نیاوه‌

437

  

6

بێلنگری خواروو

550

  

7

بانه‌دێر

226

  

8

بێلنگری سه‌روو

616

  

9

شیوه‌زیاره‌ت

100

  

10

شاوراوه‌

596

  

11

هاودیان

2137

  

12

باژێر

125

  

13

دێلزیان +خاتوناوا

2995

  

14

بادلیان

865

1990

1991

15

شێخان

936

  

26

سه‌ری به‌ردی

99

  

17

ناورۆین

252

1990

1191

18

سیتکان

542

1990

1991

19

هه‌سنان

589

1990

1991

20

گوان

761

  

21

که‌ورین

438

  

22

غفوراوا

155

  

 

 

 

 

باری ئابووری ناحیه‌ی دیانا :-

 

باری ئابووری ئەم دەڤەرەبەشێوەیەكی گشتی مام ناوەندیەوە وەبەرهێنانی سەركی بەرووبومی كشتوكاڵیە بەتایبەتی گوندەكان بەرووبومی هاوینی یە وەك (تەماتە-خیار-بەخێوكردنی هەنگ) وە رووبەری زەویەكانی كشتوكالی كەم بۆتەوە بەهۆی فراوان بوونی سنوری شارەوانی لە ناحیەی دیانا بەم شێوەی خوارەوە :- 

 

 

ژ

جۆری زه‌وی

روبه‌ری زه‌وی

1

 زه‌وی شیاو بۆ کشتوکاڵ

3582 دۆنم

2

زه‌وی نه‌شیاو

30152 دۆنم

3

زه‌وی کشتوکاڵی دێمی

3173 دۆنم

4

زه‌وی به‌راو

409 دۆنم

5

دارستانی سروشتی

4764 دۆنم

6

دارستانی ده‌ستکرد

450 دۆنم

7

پاوان و له‌وه‌رگه‌

8126 دۆنم

8

پاوه‌نی ده‌ستکرد

نیه‌

9

زه‌وی به‌رده‌ڵان

17215 دۆنم

 

ژمارەی جووتیاران لەسنوری ناحیەی دیانا : 534 جووتیار 

ژمارەی هەنگەوانان  :  74 هه‌نگه‌وان

ژمارەی پۆرەكانی هەنگ :  657

 

سەبارەت بە بەرووبوومی ئاژەلی لەسنوری ناحیەی دیانا  :-

 

 

ژمارەی مەڕ : 11475 

ژمارەی بزن   : 7597  

ژمارەی مانگا   : 2121 

 

 

 

ئەمە پوختەی باری ئابووریە لەگەل ئەوەشدانزیكەی (16) كەناڵی ئاودێری هەن لەسنوری ناحیەی دیانا

 

 

 

باری كۆمەلایەتی ناحیه‌ی دیانا:-

 

لەرووی ئاینیەوە:-

 

پێكهاتەی ئاینی دانیشتوان لە 98% موسلمان  وەنزیكەی 2% مەسیحی كەبەدرێژای دەیان ساڵ بەئارامی وئاسودەیی ژیان بەسەردەبەن لەناوەندی دیانا وەبەشێك لەبرامەسیحیەكان لەگوندی هاودیان دەژین ئەمەو كۆمەلێك عەشیرەت لەو دەڤەرە دا نیشتەجێن كەرژێمی بەعس كاریگەری راستەو خۆی هەبووە لەوبارەیەوە ئەمەش بەراگواستنەوەی گوندە سنوریەكان بۆكۆمەلگای دیانا ی زۆرەملێ كەكاتی خۆی (1000) خانووی درووست كرد بۆئەم مەبەستە لەمانە  عەشیرەتی [ بارزان – بالەك- برادۆست – گەردی – مهاجر).

رێژەی پیاو 52% وەرێژەی ئافرەت 48% بەلام رێژەی مندال 46% لەسنور ناحیەی دیانا

 

 

 

 

 

پڕۆژەكان :-

 

 پڕۆژەی ستراتیژی لەودەڤەرە بەدی ناكرێت بەلام پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان بەرێك وپێكی وبەشێوەیەكی بەرفراوان كراون لەمانە .

ا-كارەبای نیشتیمانی گەیشتۆتە گشت گوندەكانی سەربەناحیەكە (22) گوندە .

ب-گشت گوندەكان سوودمەندن لەپڕۆژەی ئاو تەنها گوندی هەسنان كەپڕۆژەی بۆدەرچووە بەلام لەبەر چەند هۆكارێكی كۆمەلایەتی ناو گوندەكە كە رێگڕبوون لەجێ بەجێ كردنی .    

ج- بەسەدان پڕۆژەی چاكردنی شەقام وئاوەڕۆیەكان جێ بەجێ كراون لەناوەندی دیاناو بەشیی زۆری گوندەكان لەگەرەكەكانی دیانا بەدەیان ملیار دینار خەرج كراون بۆئەنجامدانی ئەم پڕۆژانە كە ئێستا 80% كۆلانەكانی ئەم گەڕەكانە قیرتاوكراون وە ئاوە ڕۆیان بۆدرووست كراوە جگە لەئاوەڕۆی صندوقی هەروەها دەیان بینایەی قوتابخانە درووست كراون لەسەنتەری دیانا وگوندەكان بەلام لەرووی تەندروستیەوە (3) سێ بنكەی تەندروستی لەناوەندی دیانا هەن .

 

أ‌- بنكەی تەندروستی زۆزك

 ب - بنكەی تەندروستی دیانا

ج-  بنكەی تەندروستی شەهیدانی ئازادی

 

وەلەو گوندانە بنكەی تەندروستی هەیە :-

 

أ‌-  بالەكیان

ب‌- هاودیان

ت‌- دێلزیان

پ‌- هەسنان

ج‌- شێخان  

كەهەرگوندێك لەوانە هاولاتیانی گوندەكانی دەوروبەر سودی لێ وەردەگرن.

 

 

 

 

 

تێبینی : ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن ناحیه‌ی  (دیانا) وه‌رگیراوه‌ ئێمه‌ وه‌کو ستافی ماڵپه‌ری پارێزگا رێکمان خستوه‌ته‌وه‌