ب. شاره‌وانى چوار


ناوی تەواو : بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار
ساڵی دامەزراندن: 29/9/2007
سنووری كاركردن : سنووری شارەوانی چوار(4) لە دەرەوەی 60م ، رێگای سەرەكی كۆیە ده‌ست پێده‌كات بۆ رێگای سەرەكی قصر شمال و له‌ویێشه‌وه‌ بۆ بەنزینخانەی ئاكار تا رێگای دارەتوو ده‌گرێته‌وه‌.
: ئەرك وچالاكیەكان
-بەچاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیمان، كاری پاككردنەوەو هەڵگرتنی زبڵ و پاشماوە لەگشت گەڕەك و شەقام و بازاڕەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان لەئەستۆی كۆمپانیای (جنائێن) دایە.
-لادان وچاودێریكردنی زێدەڕۆیی و سەرپێچیكردن لەسەر زەوی شارەوانی و هاڵاَتیان و شوێنە گشتییەكان. بەدواداچوونی سەرپێچیەكان بەڕێكەوتن لەگەڵ قایمقام دەبێت.(سەرپێچیەكان بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان، ژمارەی (6)ی سالێ‌ 2003ی هەمواركراو هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكرێت.)
-مۆلەتدانی هاوڵاتیان بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو.
مۆڵەتەكانیش ئەمانەن: (مۆڵەتی دروستكردن، مۆڵەتی نۆژەنكردنەوە، مۆڵەتی روخاندن، مۆڵەتی پێشانگای كاتی..هتد).
-سەرپەرشتیكردنی گشت پڕۆژەكانی دروستكردنی شەقام و شۆستە و دورگە ناوەندییەكان كە لەسنووری شارەوانیمان ئەنجام دەدرێت.
-چاككردنەوەی ( صیانە) گشت شەقامەكانی سنوورەكەمان كەپێویستی بە چاكردنەوە هەیە لەڕێگای تیمی صیانەی قیر.
-كۆنكرێتكردن یان كردنەوە و تێكەڵە ڕێژكردنی شەقام و شوێنی پێویست لەڕێگای تیمی ئامێرەكان، بۆ ئەو شوێنانەی كە نەخراوەتە پلانی جێبەجێكردن و شوێنەكانیش ئاوەدانكراون و پێویستیمان بەتێكەڵەڕێژكردنی شەقامە سەرەكییەكان هەیە، وەك هاوكاریەك بۆ هاوڵاتیانی شوێنەكە.

ناونیشانی تەواوی فەرمانگە: هەولێر – اسكان- بەرامبەر باخچەی روناكی
ژمارەی تەلەفۆنی فەرمانگە : 259313