اشتى

اشتى

ناحیه‌ی ئاشتی

مێژووی ناحیه‌ی ئاشتی

 

ناحیەی ئاشتی پێشوتر گوندی خرابە بووە , دواتر لە بەرواری 10/11/1998 لە گوندی خەرابەوە كرا بە ناحیەی ئاشتی.

- سەبارەت بە ناوی ئاشتی , شێخ صلاح شێخ شەرەف بەرێوەبەری سەنتەری لێكۆڵینەوەو پەخشی كۆیە دەڵێت (لە ساڵی 1998 دا لە دوای رێككەوتنی واشنتۆن و راگرتنی شەری ناوخۆی كوردستان , كە چەند ساڵێك بوو هەرێمی كوردستان تووشی هاتبوو وە راگرتنی ئەم نائارامیەو جێگرتنەوەی بە ئاشتی , دامەزراندنی ناحیەی ئاشتی لەو سەروبەندەدا دامەزرا , هەربۆیەش ناوی نرا ناحیەی ئاشتی ) لە لایەكی دیكەوە (سەركەوت رسول عزیز ) بەرێوەبەری ناحیەی ئاشتی لە بارەی ناوی ئاشتی یەوە دەڵێت :(زۆرداردیدەیی و چەوسانەوەی دانیشتوانی ناوچەكە لە چەندان ساڵانی پێشودا و گیرۆدەبوونی هەرێم بەو جەنگە ناوخۆییە , دامەزراندنی ناحیەكەو پەرۆشی خەڵكەكە بۆ ئاشتی , " ئەمە سەرەرای پاڵپشتیكردنی بۆ ڕای پێشتر " ئەمانە وایان كردوە بەرپرسان ناوی ناحیەكە بنرێت ئاشتی ) لە هەردوو بیرو رایەكەدا لە ئاشتی خوازی دانیشتوانی ناوچەكە دڵنیا دەبین هەرئەمە هۆی سەرەكی بووە لە ناونانی ناحیەكە بە ناوی ئاشتی.

 

 

- ئەم فەرمانگانەش لە ناوناحیەدا هەن :-

بەرێوەبەرایەتی ناحیەی ئاشتی

بنكەی پۆلیسی ئاشتی

بنكەی بەرگری شارستانی ئاشتی

فەرمانگەی دادنوسی ئاشتی

سەرۆكایەتی شارەوانی ئاشتی

فەرمانگەی كارەبای ئاشتی

فەرمانگەی باری شارستانی ئاشتی (نفوس)

فەرمانگەی ئاوی ئاشتی

هۆبەی كشتوكاڵی ئاشتی

بنكەی ڤێتێرنەری ئاشتی

كتێبخانەی گشتی ئاشتی

بنكەی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی ئاشتی

فەرمانگەی دارایی ئاشتی

بنكەی ئاسایشی ئاشتی

 

 

سنوری ناحیەی ئاشتی

 

سنوری ناحیەی ئاشتی پێكهاتووە لە بیست و سێ گوند وە ئەم خزمەتگوزاریانە لە سنوری ناحیەی ئاشتی لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە جێ بەجێ كراون:-

سەرجەم گوندەكان قوتابخانەی بنەرەتیان هەیە و دوو خوێندنگای ئامادەیش لە سنوری ناحیە هەن

رێگای گوندەكان تێكەڵە رێژەو بەردەوام نۆژەن دەكرێنەوە

باخچەیەكی ساوایان لە ناو ناحیەدا هەیە

سەرجەم گوندەكان مزگەوتیان تێدا دروست كراوە

زۆربەی گوندەكان پرۆژەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ جێ بەجێ كراوەو هەندێكیشیان لە بواری جێ بەجێ كردندان

مۆنۆمێنتی شەهیدان و ئەنفال لەسنوری ناحیەكەمان ئێستا لە بواری جێ بەجێ كردن دایە

رێگایەك لەسنوری ناحیەكەماندا لە بواری جێ بەجێ كردندایەكە نزیك كەرەوەكانی پردی (گۆپتەپە – كانی بی) بەیەك دەگەیەنێت و سنوری هەردوو ناحیەی ئاشتی و ناحیەی ئاغجەلەربەیەكەوە دەبەستێتەوە

لەبواری كۆنكرێتدا زۆربەی كۆڵانەكانی ناحیە كۆنكریت كراون و ئاوەرۆیان بۆ جێ بەجێ كراوە

هۆلی بۆنەكان لە ناوناحیەدا دروست كراوە بەناوی هۆلی ( خلیل چاورەش )

یاریگایەكی شەش لاعیبی (تاتان) و یاریگایەكی دوانزە لاعیبی لە ناوناحیەدا دروست كراون

پاركێك لە سنوری ناحیەی ئاشتی دروست كراوە بە ناوی پاركی (شەهید جەوهەر ناسكە)