حاجی ئومران

حاجی ئومران

 حاجی ئۆمه‌ران



ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له‌ (18) گوند پێکهاتووه‌ و رێژه‌ی دانیشتوانی (1210) که‌سن.

ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران:

حاجی ئۆمەران بەپێی هەندێك سەرچاوە زۆربەی ڕاكان لەسەر ئەوەن ناوی حاجی ئۆمەران لەدووبراوە هاتووە بەناوی ( عومەرو ئۆمەر ) كەلە سەرەتای سەدەی نوزدەهەم لەگوندی بۆڵێ‌ ی ناودەشت سەربەناحیەی سەنگەسەر هاتـــــــوون وئەم شوێنەیان ئاوەدان كردۆتەوەو ناویان ناوە حاجی ئۆمەران ، وەزیاتریش لەگەڵ درووست كردنی جادەی هاملتۆن لەسەرەتای سەدەی بیستەم ئاوەدان بووەتەوە .


حاجی ئۆمەران لەشۆڕشی مەزنی ئەیلول / 1974

ناحیەی حاجی ئۆمەران لەساڵی ( 1975 ) بووە بەناحیە بەناوی ناحیەی حاجی ئۆمەران .
- مێژووی دەڤەرەكە / حاجی ئۆمەران گەلێك رووداوی گرنگی مێژوویی هەیە لەشەری جیهانی یەكەم و دووەم تاكو ئەمرۆ دیارترینیان هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی مەزنە لە ساڵی ( 1961 تاكو 1974 )بەڕابەرایەتی ( مەلامستەفای بارزانی )، وە لەهەڵگیرسانەوەی شۆرشی گوڵان یەكەمین شەهید لەحاجی ئۆمەران بووە بەناوی شەهید ( سید عبداالە ) لە(26 ی گوڵانی 1976 ) وە لەزۆربەی شۆڕشەكانی كوردستان حاجی ئۆمەران ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە دواتر لەساڵی ( 1980 تاكو 1988 ) حاجی ئۆمەران و گوندەكانی بەماوەی (3 ) ساڵ بەتەواوی وێران كران بەهۆی شەری هەشت ساڵەی نێوان عێڕاق و ئێران دواتر لەساڵی( 1991) بەهۆی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كورد ناوچەكە بەتەوای ئاوەدان كراوە .





پێشمەرگەجەنگاوەرەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول / 1974 – حاجی ئۆمەران



هەڵكەوتەی جوگرافیای حاجی ئۆمەران : ـــ

حاجی ئۆمەران كەوتۆتە باكوری ڕۆژ هەڵاتی شاری هەولێر ، لەلای باكورەوە ناحیەی سیدەكانەو لەلای ڕۆژئاواوە قەزای چۆمانەوە لەلای باشورەوە پارێزگای سلێمانیەو لەلای ڕۆژ هەڵاتیش كۆماری ئیسلامی ئێرانە .
دووری حاجی ئۆمەران لەپارێزگاو قەزاكانی دەورووبەری : ـ حاجی ئۆمەران كەوتۆتە سەر سنووری هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، (23) كم دوورە لەقەزای چۆمان ، (65) كم دوورە لە قەزای سۆران ، (183) كم دوورە لە هەولێری پایتەخت .
وەسفی گشتی جوگرافیای زەویەكان ( تۆپۆگرافیا )/ رووبەری حاجی ئۆمەران ( 6800 ) دۆنمە ، ڕووبەری حاجی ئۆمەران و گوندەكانی ( 51169 ) دۆنمە .
-ڕێژەی باران بارین لەحاجی ئۆمەران / لەسنووری حاجی ئۆمەران و گوندەكانی ساڵانە ڕێژەیەكی زۆرو بەرچاو بەفر دەبارێت لەروی باران بارینەش ساڵانە ڕێژەكەی لەسەرووی ( 1000 /ملم ) بارانەوەیە .



- ئاووهەوا / حاجی ئۆمەران زستانێكی زۆر سەختی هەیە و پلەكانی گەرما دادەبەزێت بۆژێر پلەی ( صفر ) ، وە لەوەرزی بەهاروو هاوین ئاوو هەوایەكی زۆر فێنك و سازگاری هەیە هەرلەبەر ئەوەشە ساڵانە گەشتیارێكی زۆر لەهەموو شوێنەكانی كوردستان و وولاتانی دەورو بەریش ڕووی تێدەكەن.


ژمارەی گوندەكانی حاجی ئۆمەران : ــ

بریتیە لە( 18 ) گوند ، ژمارەی دانیشتوانی حاجی ئۆمەران و گوندەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە

 

ژ

    ناوی گوند

ژماره‌ی دانیشتوان

ساڵی تێکدان

ساڵی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌

1

ماوەتان

120

1979

1991

2

شیوه‌ڕه‌‌

331

1979

1991

3

سه‌یداوه‌

250

1980

1991

4

زینوه‌

250

1980

1991

5

خه‌لان

190

1979

1991

6

ئازادی

305

1980

1991

7

ڕایات

310

1981

1991

8

ڕه‌شه‌هه‌رمێان

110

1979

1991

9

ئالانه‌

210

1979

1991

10

بابه‌کراوه‌

88

1980

1991

11

چیکان

162

1981

1991

12

ده‌ربه‌ند

510

1979

1991

13

ئاشی بەرگوێز

394

1980

1991

14

ناوه‌ند

426

1983

1991

15

دۆڵه‌به‌ن

115

1982

1991

16

شۆره‌

155

1983

1991

17

گه‌له‌رێژ

171

1983

1991

18

گونده ‌ژۆر

201

1982

1991





- ساڵی تێكدان و ڕاگواستنی : ـــ
ساڵی تێكدان و ڕاگواستنی حاجی ئۆمەران و گوندەكانی بۆساڵانی ( 1979 – 1980--- 1981---1982---1983 ) دەگەڕێتەوە .

- ساڵی ئاوەدان كردنەوەی حاجی ئۆمەران : -
گشت گوندەكانی حاجی ئۆمەران لەساڵی ( 1991) لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان ئاوەدان كراوەنەوە ، بەڵام لە ئێستادا تەنها ( 7 ) گوند بەبەردەوام ئاوەدانن ، گوندەكانی تریش لەڕووی ئاوەدانیەوە وەرزین.


- بارى ئابوورى حاجى ئؤمه ران : ـ

- حاجی ئۆمەران لەرووی سامانی ئاژەڵەوە : ـــ

حاجی ئۆمەران و گوندەكانی ناوچەیەكی زۆر لەبارە بۆ بەخێو كردنی ئاژەل َ زۆربەی دانیشتوانی حاجی ئۆمەران ئاژەڵ بەخێودەكەن و تاڕادەیەك ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە سامانی ئاژەڵ وەك مانگاو مەڕو بزن و هتد .


- حاجی ئۆمەران لەڕووی ڕووەكی یەوە : ـ

حاجی ئۆمەران ئاووهەواو خاكێكی لەباری هەیە بۆڕووەك وەناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە دەیان جۆر ڕووەكی سرووشتی و دەستكرد ، وەك گوێز وهەرمێ‌ و خۆخ و قەیسی و سێوو هتد



- حاجی ئۆمەران لەڕووی بەرووبوومی كشتووكاڵی یەوە : ـــ

حاجی ئۆمەران و گوندەكانی لەڕووی بەرووبوومی كشتووكاڵی ساڵانە چەندین جۆر بەرووبوومی كشتووكاڵی لێدەچێنرێت و بەرهەم دەهێنرێت و دەنێردرێتە بازاڕەكانی كوردستان و جووتیارێكی زۆر لەشوێنە جیاجیاكانی كوردستان ڕووی تێدەكەن بۆ كاری كشتووكاڵی وەك خیار و تەماتەو كولەكەو باینجان و بامیەو هتد ، دانەوێڵەش وەك برنج و گەنم و جۆو ماش و نیسك و هەرزن و هتد .


- حاجی ئۆمەران لەڕووی سامانی سرووشتیەوە : ــــ

ناوچەیەكی زۆر دەوڵەمەندە بەسامانی سرووشتی بەڵام تاكو ئێستا هیچ پشكنین و لێكۆڵینەوەیەكی بۆنەكراوە بەڵام بەپێی هەندێك سەرچاوەی ناوچەكە چەندین كانەبەردی كانزایی و گران بەها بوونی هەیە لەم ناوچەیە .



هاوینەهەواری شێخی باڵەكان لەسەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران


باری كۆمەڵایەتی لەڕووی ئایینی یەوە : ــ

دانیشتوانی حاجی ئۆمەران و گوندەكانی ( 100 % ) مووسوڵمانن .

- حاجی ئۆمەران لەرووی رێژەی پیاوو ئافرەت و منداڵەوە : ــ

ڕێژەی دانیشتوانی حاجی ئۆمەران بەگشتی بریتەلە ( 995 ) مـــــاڵ ( 5508 ) نەفەر ، ( 2867 ) پیاو ، ( 2641 ) ئافرەت ، ( 1990 ) منداڵ .






پڕۆژەكان : ـــ


_ پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران + چۆمان بەگوژمەی ( 40000000000 / چل ملیار دینار)
-پڕۆژەی كۆنكریتی جۆگەكانی ئاودێری ( سەیداو – شیوەڕەش – بوبەڕەش – ئازادی –وارەخەج) بەگوژمەی ( 809818000 /هەزاردینار) لەسەر بودجەی (بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پلرێزگای هەولێر) -2012 .
-پڕۆژەی درووست كردنی قوتابخانەی شەش پۆلی لەگوندی دەربەندی ناحیەی حاجی ئۆمەران بەگوژمەی (276000000 /ملیۆن دینار) لەسەر بوودجەی وەزارەتی پەروەردە-2012 .
- پڕۆژەی دیواری پاڵپشت بۆ قوتابخانەی (18) پۆلی سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بەگوژمەی ( 122000000 /ملیۆن دینار) لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر-2012 .
- پڕۆژەی كۆنكریت كردنی شەقامە ناوخۆیەكانی گەڕەكی شەهیدانی حاجی ئۆمەران بەگوژمەی ( 300000000 /ملیۆن دینار) لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر-2012 .
- پڕۆژەی دیواری پاڵپشت و كۆنكریت بۆسەركانی شێخی باڵەكان -حاجی ئۆمەران بەگوژمەی ( 120000000 /ملیۆن دینار) لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر-2012 .
- پڕۆژەی گەیاندنی جادە بەدەبڵ درێس بۆگوندی (زینوە) بەگوژمەی ( 136950000 / هەزار دینار) لەسەر بودجەیوەزارەتی ئاوەدانكردنەوە /بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر - 2012 .
- پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی ( ئازادی و ئاشی بڕەگوێز) بەگوژمەی ( 119694000 / هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر - 2012 .
- پڕۆژەی گەیاندنی جادە بەدەبڵ درێس بۆگوندی (دۆڵەبۆن و شۆرە و گەلەژێر و گوندەژۆر) بەگوژمەی ( 2460000000 / دووملیارو چوارسەت ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە - 2012 .
- پڕۆژەستراتیژیەكانی حاجی ئۆمەران بریتین لەپڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران چۆمان وەپڕۆژەی پەرەپێدانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران كەبەردەوامە بەگوژمەی دەیان ملیار دینارساڵانە .
-حاجی ئۆمەران لەڕووی خزمەت گوزاری ئاو : ــــ لەحاجی ئۆمەران و گشت گوندەكانی سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە ئەنجام دراووەو گشت گوندەكان لەڕێگەی پڕۆژەی حەوزو تۆڕی ئاو سوود لەئاوی كانیاو وەردەگرن .
-حاجی ئۆمەران لەڕووی پڕۆژەی كارەباوە : ــ حاجی ئۆمەران و گوندی شیوەڕەش و سەیداوە سوود لەكارەبای ووڵاتی ئێران وەردەگرن بەهۆی پڕۆتۆكۆڵێكەوە لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی ( 2006 ) ەوە تاكو ئێستا بەردەوامە ، وە گشت گوندەكانی تری سنووری ناحیەكەمان كارەبای نیشتیمانیان بۆ ئەنجام جگەلەو گوندانەی وەرزین ئەوانیش مۆلیدەیان بۆدابین كراوە.
-حاجی ئۆمەران لەڕووی پڕۆژەی رێگاو بانەوە : ــ گشت گوندەكانی حاجی ئۆمەران ئەوانەی كەلەجادەی سەرەكی هاملتۆن دوورن پڕۆژەی جادەیان بەشێوە دەبڵ درێس بۆ ئەنجام دراوە ، پڕۆژەی جادەی هەندێك گوندی تریش لە كاركردندایە .
-حاجی ئۆمەران لەڕووی قوتابخانەوە : ــ لەحاجی ئۆمەران و گشت گوندەكانی سنووری حاجی ئۆمەران قوتابخانە دروست كراوە ، ژمارەی قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی بریتیە لە (14 ) قوتابخانە .
-حاجی ئۆمەران لەڕووی تەندرووستیەوە : ـــ لە ناحیەی حاجی ئۆمەران تەنها ( 2 ) بنكەی تەندرووستی هەیە ، بنكەی تەندرووستی حاجی ئۆمەران و بنكەی تەدرووستی بەردەزەر لەگوندی ئازادی سەربەناحیەی حاجی ئۆمەران .

تێبینی : ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن ناحیه‌ی (حاجی ئۆمه‌ران) وه‌رگیراوه‌ ئێمه‌ وه‌کو ستافی ماڵپه‌ری پارێزگا رێکمان خستوه‌ته‌وه‌