م. البلدية الثانية

ناوی تەواو: بەرێوەبەرایەتی شارەوانی دوو
ساڵی دامەزراندن: 16/10/2004
سنووری كاركردن.
: سنووری شارەوانی (2) لەشەقامی گوڵان تا دەگاتە جووت سایدی شەقامی سەرەكی شەقڵاوە ده‌گرێته‌وه‌.
-:ئەرك و چالاكیەكان-
-بە چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیمان، كاری پاككردنەوە و هەڵگرتنی زبڵ و پاشماوە لەگشت گەڕەك و شەقام و بازاڕەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئەستۆی كۆمپانیای (جنائێن) دایە.
-لادان و چاودێریكردنی زێدەڕۆیی و سەرپێچیكردن لەسەر زەوی شارەوانی و هاڵاَتیاین و شوێنە گشتییەكان. بەدواداچوونی سەرپێچیەكان بەڕێكەوتن لەگەڵ قایمقام دەبێت. سەرپێچیەكان بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان، ژمارەی (6)ی سالێ‌ 2003ی هەمواركراو هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكرێت
-مۆڵەتدانی هاوڵاتیان بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو.
مۆڵەتەكانیش ئەمانەن: (مۆڵەتی دروستكردن، مۆڵەتی نۆژەنكردنەوە، مۆڵەتی رووخاندن، مۆڵەتی پێشانگای كاتی.).
-سەرپەرشتیكردنی گشت پڕۆژەكانی دروستكردنی شەقام و شۆستە و دورگە ناوەندییەكان كە لەسنووری شارەوانیمان ئەنجام دەدرێت.
-چاككردنەوەی ( صیانە) گشت شەقامەكانی سنوورەكەمان كە پێویستی بە چاكردنەوە هەیە لەڕێگای تیمی چاككردنه‌وه‌ی قیر.
-كۆنكرێتكردن یان كردنەوە و تێكەڵە ڕێژكردنی شەقام و شوێنی پێویست لەڕێگای تیمی ئامێرەكان، بۆ ئەو شوێنانەی كە نەخراوەتە پلانی جێبەجێكردن و شوێنەكانیش ئاوەدانكراون و پێویستیمان بەتێكەڵەڕێژكردنی شەقامە سەرەكییەكان هەیە، وەك هاوكاریەك بۆ هاوڵاتیانی شوێنەكە.
ناونیشانی تەواوی فەرمانگە : شەقامی جووت سایدی بەحركە – تەنیشت زانكۆی شاهانەی بەریتانی
ژمارەی تەلەفۆنی فەرمانگە : 2519908-2519909