مديرية البلدية السادسة



.ناوی تەواو: بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش.
ساڵی دامەزراندن: 1/11/2004.
.سنووری كاركردن: سنووری شارەوانی شەش (6) لەشەقامی مەخمووره‌وه‌ تا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی، لەدەرەوەی 60م ی كۆن-.
.ئەرك وچالاكیەكان:-
بەچاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیمان، كاری پاككردنەوە و هەڵگرتنی زبڵ و پاشماوە لەگشت گەڕەك و شەقام و بازاڕەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئەستۆی كۆمپانیای (جنائێن) دایە.

لادان و چاودێریكردنی زێدەڕۆیی و سەرپێچیكردن لەسەر زەوی شارەوانی و هاوڵاتیاین و شوێنە گشتییەكان.
بەدواداچوونی سەرپێچیەكان بەڕێكەوتن لەگەڵ قایمقام دەبێت بۆ رێكاری سەرپێچیەكان بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان، ژمارەی (6)ی سالێ‌ 2003ی هەمواركراو، هەڵسوكەوت دەكرێت
مۆڵەتدانی هاوڵاتیان بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو.
مۆڵەتەكانیش ئەمانەن: (مۆڵەتی دروستكردن، مۆڵەتی نۆژەنكردنەوە، مۆڵەتی روخاندن. مۆڵەتی پێشانگای كاتی..هتد)
سەرپەرشتیكردنی گشت پڕۆژەكانی دروستكردنی شەقام و شۆستە و دورگە ناوەندییەكان كە لەسنووری شارەوانیمان ئەنجام دەدرێت.
چاككردنەوەی ( صیانە) گشت شەقامەكانی سنوورەكەمان كە پێویستی بەچاكردنەوە هەیە لە ڕێگای تیمی صیانەی قیر.
كۆنكرێتكردن یان كردنەوە و تێكەڵە ڕێژكردنی شەقام و شوێنی پێویست لەڕێگای تیمی ئامێرەكان، بۆ ئەو شوێنانەی كە نەخراوەتە پلانی جێبەجێكردن و شوێنەكانیش ئاوەدانكراون و پێویستیمان بەتێكەڵەڕێژكردنی شەقامە سەرەكییەكان هەیە، وەك هاوكاریەك بۆ هاوڵاتیانی شوێنەكە.

ناونیشانی تەواوی فەرمانگه‌: هەولێر – سەرشەقامی محسن الحكیم لەگەڕەكی نەورۆز-.
ژمارەی تەلەفۆنی فەرمانگا: 0662568874-