هەولێر ... ئاهەنگى رۆژى نیشتیمانی هیند بەڕێوەچوو

هەولێر ... ئاهەنگى رۆژى نیشتیمانی هیند بەڕێوەچوو

هەولێر ...
ئاهەنگى رۆژى نیشتیمانی هیند بەڕێوەچوو

ئەمشەو دووشەممە 2025.1.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەشداربوو لە ئاهەنگى رۆژى نیشتیمانیی کۆمارى هیند، کە لەلایەن کونسوڵگەری گشتیی کۆمارى هیندستان لە هەولێر، بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى تر لە وەزیر و دیپلۆماتکار و ئەندامانى پەرلەمان و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکان بەرێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتیی و تەواوی ستاف و کۆمەڵگەی هیندی له‌ هه‌رێمی كوردستان بەگشتى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى کرد و جەختى لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى هیند کردەوە و پاڵپشتیی و پشتیوانی خۆى بۆ کونسوڵگەری گشتیی هیندستان لە هەولێر دووپاتکردەوە.

جێگەى باسە، لە 27ی کانوونی دووەمی 1950 دەستووری هیندستان پەسند کرا و هیندستان بە فەرمی بووە کۆمار و، لەو ڕۆژەى هەموو ساڵێک هندییەکان بە شانازی و دڵخۆشییەوە لە سەرانسەری جیهان وەک ڕۆژی نیشتیمانى وڵاتەکەیان ئەو یادە دەکەنەوە و ئاهەنگ و ڕێورەسمى تایبەت ئەنجامدەدەن.