بەئامادەبوونی پارێزگارى هەولێر، (24)ەمین خولی ڕەمەزان بۆ تۆپی پێ بەكۆتاهات

بەئامادەبوونی پارێزگارى هەولێر، (24)ەمین خولی ڕەمەزان بۆ تۆپی پێ بەكۆتاهات

بەئامادەبوونی پارێزگارى هەولێر، (24)ەمین خولی ڕەمەزان بۆ تۆپی پێ بەكۆتاهات

ئەمشەو چوارشەممە 2026.3.11، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی2 و كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسان و كارگێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و بەرپرسانی لقەكانی قەڵات و منارەی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان و وەرزشوان و وەرزش دۆستان و لاوان، لە یاریگای زانكۆ لە شاری هەولێر، کۆتایی بە ( 24 )ەمین خولی ڕەمەزان بۆ تۆپی پێ هێنرا، كە لەلایەن لقەكانی قەڵات و منارەی یەکێتی قوتابیان و لاوان بۆ ( 160 ) تیپی سنووری چالاكیەكانیان ڕیكخرابوو.

یارییەکە لە کەشێکی وەرزشی و پڕ لە ململانێدا لە نێوان هەردوو تیپ كە گەیشتبوون بۆ قۆناغی کۆتایی ئەنجامدرا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی خولەکە کرد و جەختی لەسەر بەردەوامی پشتگیریکردنی چالاکییە وەرزشییەکان کردەوە، بەتایبەت لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا کە گیانی برایەتی و وەرزشکاری لە نێوان لاوان و گەنجان بەهێزتر دەکات، لە کۆتایشدا، جام و میدالیا پێشکەش بە تیپی براوە و یاریزانە سەرکەوتووەکان کرا.

جێگەی باسە، خولی ڕەمەزان بۆ تۆپی پێ یەکێکە لە خولە دێرین و پڕ جەماوەرییەکان کە ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە تیپە میللییەکان، لەلایەن لقەكانی قەڵات و منارەی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ڕێكدەخرێت.